|
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ری سعودیه داوای ده‌ركردنی سه‌رۆكی تونس ده‌كات له خاكه‌كه‌یان |
Friday, January 28, 2011 |
(سبه‌ی):
رێكخراوێكی مافپه‌روه‌ر له سعودیه داوای له وڵاته‌كه‌ی كردوه، زهینولعابیدهین و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌گه‌ڵیدان ده‌ربكات و به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمیش داوای لێبوردن له هه‌ردو گه‌لی تونس و سعودیه بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رێكخراوی (مافه مه‌ده‌نی و سیاسیه‌كان) له سعودیه، په‌ژاره‌ی خۆی له میوانداریكردنی زهینولعابیدهین، له‌لایه‌ن سعودیه‌وه ده‌ربڕیوه‌و ناوبراوی به"خوێن‌ڕێژ" و ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌گه‌ڵیدان به "مافیا" ناو بردون.
هاوكات داوایكردوه، بن عه‌لی له خاكی سعودیه ده‌ربكرێت تا له دادگایه‌كی تونسی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی هه‌فته‌ی رابوردو ، بن عه‌لی له تونسه‌وه به‌ره‌و سعودیه هه‌ڵات به‌هۆی خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه جه‌ماوه‌ریه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ئه‌وه‌یان راگه‌یاند، كه میوانداریكردنی بن عه‌لی له‌سه‌ر بنه‌مای داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌ره‌ب بوه.
|
|
|