|
كێ به‌رپرسه له جێبه‌جێ نه‌بوونی مدادهی 140؟ ئه‌مریكا، عه‌ره‌ب یان كورد؟ |
Monday, August 20, 2007 |
ئێستا كه باسی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عیراق ئه‌كرێ یه‌كسه‌ر ناوی كه‌ركوك ئه‌هێنن، له كاتێكا ناوچه كوردستانیه‌كانی دابڕاو له هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌یان ساڵه جێگه‌ی ناكۆكی كورد و عه‌ره‌به و ده‌یان ساڵه هۆی ناكۆكی سیاسی و شه‌ڕی چه‌كداره، به ته‌نیا كه‌ركوك نیه، به‌ڵكو ناوچه‌یه‌كی فراوانه له مه‌نده‌لیه‌وه ده‌س پێ ئه‌كا به خه‌تێكی راست به ناو حه‌مرین دا درێژ ئه‌بێته‌وه تا ئه‌گاته شه‌نگار. ئه‌م ناوچه‌یه نزیكه‌ی سێیه‌كی ئه‌رزی كوردستانی عیراقه. كێشه‌ی ئه‌رزیی له نێوان كورد و حكومه‌ته‌كانی عیراقا یه‌كێ بوه له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی كه هه‌میشه كۆسپی رێگه‌ی له یه‌ك نه‌گه‌یشتن و رێك نه‌كه‌وتن بوه له هه‌مو گفتوگۆكان دا. سه‌دام و رژێمی به‌عس به درێژایی ته‌مه‌نی حوكمڕانی خۆیان چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه ئاڵۆزه‌یان به هۆی جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی ته‌عریب و ته‌رحیل و تههجیرهوه ئاڵۆزتر و سه‌ختتر كرد. دوای روخانیشی، ئه‌م كێشه‌یه كه به میرات به جێ مابو، سه‌رله‌نوێ به زه‌قی و قه‌ڵبه قهڵباوی هاته‌وه سه‌ر مێزی باس و لێدوان و، ئه‌مجاره‌یان توركمانیش بونه لایه‌كی گیروگرفته‌كه.
مه‌جلیسی حوكم كه پێكهات، كورد جگه له‌وه‌ی به‌شدارێكی گرنگ بو له مه‌جلیسه‌كه‌دا، رۆڵێكی سه‌ره‌كیشی هه‌بو له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مو هێزه ناكۆكانهدا و، له دروستكردنی دا. ئه‌وسا هه‌مو لایه‌نه‌كانی به‌شدار و پێكهێنه‌ری مه‌جلیس، جگه له لایه‌نه كوردیه‌كان، لاواز و بێده‌سه‌ڵات و له ناو گه‌لی عیراق دا كه‌م ناسراو بون، كورد ئه‌یتوانی زۆر له خواسته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی، له‌وانه خواسته ئهرزیهكانی، به‌وان بسه‌لمێنێ. به‌ڵام كورد هیچ پرۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كراوی نه‌بو بۆ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، له به‌ر ئه‌وه ئه‌م كێشه گرنگه دواكه‌وت تا كاتی نوسینی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و له‌وێدا ناوچه ناكۆكه‌كان حه‌واڵه‌ی راپرسی كران. سه‌ركردایه‌تی كورد دو جار توشی هه‌ڵه‌ی سیاسی مێژویی بوه له گفتوگۆكانی دا سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستانی عیراق، كه راستكردنه‌وه‌یان كارێكی دژواره:
جاری یه‌كه‌م، ساڵی 1970 له گفتوگۆكانی رێكه‌وتنی ئازاردا كاتێ قبوڵی كرد چاره‌نوسی ناوچه كوردستانیه‌كان، به تایبه‌تی كه‌ركوك، له رێگه‌ی راپرسیه‌وه به‌لادا بخرێ.
جاری دوه‌م، ساڵی 2003 له مه‌جلیسی حوكم و كاتی نوسینی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت دا كاتێ كه دیسان قبوڵی كرد چاره‌نوسی ناوچه كوردستانیه‌كان به راپرسی به لادا بخرێ.
گه‌لان ئاماده نین ده‌س له بستێ ئه‌رزی نیشتمانه‌كه‌یان هه‌ڵبگرن. هیچ كه‌سێ مڵكی خۆی ناخاته راپرسیه‌وه و، هیچ گه‌لێ ئه‌رزی نیشتمانه‌كه‌ی ناخاته راپرسیه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له لایه‌ن هێزێكی له خۆی به‌هێزتره‌وه داگیر كرا بێ و دیمۆگرافیای گۆڕا بێ. به‌ڵكو به هه‌مو رێگه‌یه‌ك هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌دا. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وه‌شی قبوڵ كرد و، له ماده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌دا ره‌نگی دایه‌وه.
گه‌لان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه‌ش بن، ده‌س له ئه‌رزی نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن بۆ لایه‌نه‌كه‌ی تر، ئه‌گه‌ر له هه‌مان نه‌ته‌وه‌یش بن: قه‌ته‌ر و سعودیه، یه‌مه‌ن و سعودیه، ئه‌ماره‌ته‌كانی خه‌لیج، ده‌وڵه‌تانی سه‌روی ئه‌فریقا: جه‌زائیر و مه‌غریب، پۆلیسیارۆ و مه‌غریب، لیبیا و چاد.. له سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی سنوری ناكۆكن و، هه‌ندێ جار ناكۆكیه‌كانیان ئه‌بێته هۆی دروستكردنی گرژی سیاسی و ئابوری له پێوه‌ندیه‌كانیان دا. ماده‌ی 58 كه دوایی بو به بناغه‌ی ماده‌ی 140 هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێویستی به‌وه هه‌بو كورد له باری سه‌رنجی خۆیه‌وه رونی بكاته‌وه و، میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی هه‌مو پرۆسه‌كه‌ی له ده‌س پێكردنه‌وه تا ته‌واو بون، دابنایه. دوای ئیمزاكردنی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵات درایه ده‌ست عیراق. غازی یاوه‌ر بو به سهركۆمار، ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فوئاد مه‌عسوم بو به سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی. له سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی دا ماده‌ی 58 به خه‌وتویی مایه‌وه.
هه‌ڵبژاردنی گشتی كرا. ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی عیراق هه‌ڵبژێردرا كه ئه‌بو ده‌ستوری دایمی عیراق بنوسێ. د. جه‌عفه‌ری به هاوبه‌شی كورد وه‌زاره‌تی پێك هێنا. یه‌كێ له مه‌رجه‌كانی كورد بۆ هاوبه‌شی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری دا، جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 58 بو. به‌ڵام تا حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری له سه‌ر كار بو نه جه‌عفه‌ری ماده‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد و نه كوردیش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی جدی دانا بۆ جێبه‌جێ كردنی و نه هیچ گوشارێكی جدییان له سه‌ر دروست كرد تا ئه‌ویش ناچار بێ ماده‌كه جێبه‌جێ بكا، به‌ڵكو سه‌ركردایه‌تی كورد و نوێنه‌ره‌كانی به هیوای ئه‌مه‌ریكا بون بۆیان جێبه‌جێ بكا، به تایبه‌تی سه‌فیر نیگرۆپۆنتی نامه‌یه‌كی له‌و باره‌یه‌وه بۆ نوسی بون.
ده‌ستوری عیراق نوسرا، ماده‌ی 58ی قانونی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بو به ماده‌ی 140ی ده‌ستوری دائیمیی و كۆتایی ساڵی 2007 دانرا به كاتی جێبه‌جێ كردنی دوا قۆناغی. ده‌ستور له لایه‌ن زۆرایه‌تی گه‌لی عیراقه‌وه ده‌نگی په‌سه‌ندنی له سه‌ر درا. ماده‌ی 140 جێگیر بو.
كورد ئه‌بو بۆ هه‌ر قۆناغێ له قۆناغه‌كانی ماده‌ی 140 پرۆژه‌ی تایبه‌تی جیا جیای لایه‌نی زۆر و لایه‌نی كه‌می ئاماده بكردایه:
• ئه‌و ناوچانه‌ی كورد داوای ئه‌كا و ناكۆكییان له سه‌ره كامانه‌ن و سنوره‌كانیان له كوێ ده‌س پێ ئه‌كا و له كوێ ته‌واو ئه‌بێ.
• ئاساییكردنه‌وه چۆن ئه‌كرێ، عه‌ره‌ب و كورد چۆن ئه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان. توركمان چۆن رازی ئه‌كرێ. سنوری ئیداری كام گوند و ناحیه و قه‌زا و پارێزگا پێویستی به گۆإینه.
• سه‌رژمێر چۆن ئه‌كرێ و له كوێ ئه‌كرێ و كێ ئه‌یكا. حكومه‌تی عیراق یان داوودهزگایهكی بێلایه‌نی ناوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامی ئه‌دا.
• دوای سه‌رژمێر كێن ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه له راپرسیه‌كه‌دا و له سه‌ر چ بنچینه‌یه‌ك ئه‌وه دیاری ئه‌كرێ.
• له كام ناوچه‌دا راپرسی ئه‌كرێ. له سه‌ر ئاستی گوند، ناحیه، قه‌زا، پارێزگا راپرسی ئه‌كرێ. ده‌نگده‌رانی هه‌ر شاره به جیا حساب ئه‌كرێ یان هه‌مو پارێزگاكه پێكه‌وه.
• كێ سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجامدانی راپرسی ئه‌كا و كێ ئه‌نجامه‌كانی ده‌رئه‌هێنێ.
ئه‌م پرسیارانه و زۆر پرسیاری تر پێویستیان به وه‌ڵام هه‌بو. كورد ئه‌بو پرۆژه‌ی بۆ هه‌مویان ئاماده و بودجه‌ی بۆ هه‌مویان ته‌رخان بكردایه.
***
سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنی گشتی له عیراق كرایه‌وه. له كاتی دروستكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت دا ئه‌مجاره كورد پێیان داگرت له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێ جه‌عفه‌ری ببێته سه‌روه‌زیر، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێنه‌كانی سه‌باره‌ت به ماده‌ی 58 جێبه‌جێ نه‌كردوه. ئیئتیلاف به ناچاری مالیكییان له شوێنی جه‌عفه‌ری دانا.
له دانوسهندنێكی چه‌ند مانگیی دا سه‌ركردایه‌تی كورد رێككه‌وتنێكیان له گه‌ڵ مالیكی ئیمزا كرد كه:
- تا كۆتایی 2007 ماده‌ی 140 به هه‌ر سێ قۆناغه‌كه‌یه‌وه:
ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێر، راپرسی، جێبه‌جێ بكا.
- هه‌ر كات گروپی هاوپه‌یمانی كوردستان له كابینه‌كه‌ی كشانه‌وه، كابینه‌كه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و پارله‌مانی عیراقی كابینه‌یه‌كی تر دابمه‌زرێنێ. كورد كارتێكی به هێزی به ده‌سته‌وه بو.
به مه‌به‌ستی به دوادا چونی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 له كوردستان وه‌زاره‌تێكی تایبه‌تی دامه‌زرا و، له به‌غداش كۆمیته‌یه‌كی وه‌زاری پێك هات.
له‌و ماوه‌یه‌دا نه كۆمیته وه‌زاریه‌كه‌ی به‌غداد هیچی له قۆناغه‌كانی ماده‌ی 140 جێبه‌جێ كرد و نه نوێنه‌ره‌كانی كورد له به‌غداد: ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ت و پارله‌مان، هیچ گوشارێكی جدییان بۆ سه‌ر مالیكی دروست كرد، چ به كشانه‌وه‌یان یا به هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی مالیكی.
سه‌ركردایه‌تی كوردیش له‌م كه‌مته‌رخه‌میه بێده‌نگ بو. جا لێره‌دا ئه‌گه‌ر گله‌یی بكرێ، ئه‌بێ له كێ بكرێ:
- له ئه‌مه‌ریكا؟ كه ستراتیجی تایبه‌تی خۆی هه‌بو له عیراق دا و كورد به‌شێكی بچوكی ئه‌و ستراتیجه بو. ئه‌یویست هاوسه‌نگی رابگرێ له نێوان خواسته‌كانی كورد و ناڕه‌زایی توركیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی دا.
له مالیكی؟ كه ئه‌یه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی عیراق بكا و گله‌یی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب نه‌هێنێته سه‌ر خۆی؟ له نوێنه‌رانی كورد؟ كه گێڕانه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانیان كرد بوه دروشمی سه‌ره‌كی هاندانی كورد بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هه‌ڵبژاردنه‌كان دا.
***
ته‌نیا بۆ بیرهێنانه‌وه:
ره‌نگه هه‌بن گله‌یی له من بكه‌ن كه بۆچی له كاتی خۆی دا ئه‌و بیروڕایانهم ده‌رنه‌بڕیوه. لێره‌دا ده‌قی ئه‌و وتاره ئه‌نوسمه‌وه كه له ژماره‌ی رۆژی 7ی 1 ی 2004ی رۆژنامه‌ی "كوردستانی نوێ"دا بڵاوم كردۆته‌وه و، ئه‌م وتاره وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی توندڕه‌وی سیاسی من و هه‌ندێ له هاوڕێكانم لای چه‌ند لایه‌نی عه‌ره‌بی و نه‌عه‌ره‌بی دژی من به كار هێنرا.
ئه‌و كاته‌ی ئه‌م وتاره بڵاو كرایه‌وه: هێشتا "قانون اداره الدوله للفتره الانتقالیه" و ماده‌ی 58 نه‌نوسرا بو، هێشتا ده‌ستوری عیراق و ماده‌ی 140 نه‌نوسرا بو. نه عه‌لاوی و نه جه‌عفه‌ری و نه مالیكی نه‌بوبون به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
كورد و، قانونی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عیراق له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌دا
***
له‌وه‌تی ده‌وڵه‌تی عیراق دامه‌زراوه كورد له خه‌باتێكی بێ وچان دا بوه بۆ به ده‌سهێنانی مافه‌كانی. له 1921ه‌وه، كه ئینگلیز ده‌وڵه‌تی عیراقی دروست كرد، تا 1991 كه به راپه‌ڕین و ئازاد كردنی به‌شێكی كوردستان له ده‌سه‌ڵاتی به‌عس كۆتایی هات، گه‌لی كورد به پچڕپچڕی زیاتر له 40 ساڵ له گه‌ڵ جه‌یشی عیراقی و هێزه چه‌كداره‌كانی تری‌دا له شه‌ڕی چه‌كداردا بوه. ره‌نگه ئه‌گه‌ر رۆژێ له رۆژان سه‌رژمێری ژماره‌ی قوربانیه‌كانی كورد بكرێ ئه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن جه‌یشی عیراقه‌وه كوژراون له چه‌ند سه‌د هه‌زار تێ بپه‌ڕێ.
ده‌یان جار دانوسه‌ندن و گفتوگۆی سیاسی له گه‌ڵ رژیمی مه‌له‌كی و دواتر له گه‌ڵ رژیمی جمهوری: حكومه‌تی قاسم، دو خولی حكومه‌تی به‌عس، دو حكومه‌تی دو عارف، نه‌یتوانی كۆتایی به ناكۆكی سیاسی نێوان كورد و حكومه‌تی عیراق بهێنێ. حكومه‌ته‌كانی عیراق كوردیان به دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیان دائه‌نا و، كوردیش حكومه‌ته‌كانی عیراقی به داگیركه‌ری نیشتمانه‌كه‌ی ئه‌زانی.
رژیمی به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام به ته‌نیا بۆ كورد و بۆ گه‌لی عیراق مه‌ترسی نه‌بو، بو به مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه بو بۆ سه‌ر ئاسایش و قازانجی نیشتمانی‌یان. سه‌ره‌نجام بو به مه‌ترسی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌وره‌ترین زلهێزی دنیا، واته ئه‌مه‌ریكا. ئه‌م مه‌ترسییه و ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه هه‌ر به هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر ئه‌كرا. ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له په‌لامارێكی كورت و توندوتیژدا رژیمی تۆتالیتاری به‌عس و ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی صه‌دامی روخان. جه‌یشه‌كه‌ی و هێزه چه‌كداره‌كانی له ماوه‌ی 3 حه‌فته‌دا ته‌فروتونا كرد. عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت، وه‌كو حكومه‌ت، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و جه‌نگی و پۆلیسی و داووده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌ره‌سی هێنا. كورد له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره و راسته‌قینه، كه ده‌وڵه‌تی كۆنی عیراق بو، رزگاری بو.
***
ده‌وڵه‌تی عیراق سه‌ر له نوێ دروست ئه‌كرێته‌وه. جا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق نه‌بێته‌وه به ههإهشه و مه‌ترسی بۆ كورد، كورد له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراق دا ئه‌بێ چی بكا و ئه‌توانێ چی بكا؟ سه‌ركردایه‌تی ئیستای كورد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوی له جیاوازی ره‌گه‌زی بپارێزێ و، پاشهرۆژێكی ئارام و ئاسوده‌یان بۆ دابین بكا ئه‌بێ: یه‌كه‌م، پارێزگاری قه‌واره‌ی فیدرالی هه‌رێمی كوردستان بكا. هه‌وڵ بدا ده‌سه‌ڵات و سامان له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندا به جۆرێكی عادلانه دابه‌ش بكا و، سنوری جوگرافی ناوچه‌كه‌ی دیاری بكا دوه‌م، بونی به‌رده‌وامی كاریگه‌ر و چالاكی هه‌بێ له ناوه‌ندا. دابڕانی كورد له ناوه‌ندی بڕیاردانی عیراقی كورد ئه‌خاته‌وه به‌ر مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ببێته‌وه به هاووڵاتی پله‌ی دوه‌م و، هه‌مو ده‌سكه‌وته قانونی، سیاسی و ئابورییه‌كانی لێ بسه‌نرێته‌وه. ئه‌مه‌یش له دو لایه‌ن دا خۆی ئه‌نوێنێ: لایه‌نی تیۆری، ره‌نگدانه‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌یی كورد، ئیستا له (قانون إداره الدوله العراقیه) و له دوارۆژدا له (ده‌ستور) دا. كه گرنگترینیان: سه‌لماندنی پێكهاتنی گه‌لی عیراقه له دو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی كورد و عه‌ره‌ب و، پێكهاتنی سه‌رزه‌مینی عیراقه له كوردستان و باقی پارێزگاكانی عیراق و، هاوبه‌شی هه‌ردو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌به له ده‌وڵه‌ت و هه‌مو داووده‌زگا جۆراوجۆرهكانیدا.
لایه‌نی عه‌مه‌لی، نواندنی كورد:
له پارله‌مانی ناوه‌ندیدا چۆن ئه‌بێ و، له كابینه و داووده‌زگاكانی حكومه‌تی ناوه‌ندیدا چه‌ند ئه‌بێ و، به‌شی له بودجه‌ی ناوه‌ندیدا چه‌ند ئه‌بێ؟
ئه‌بێ گروپی كورد له مه‌جلیسی حوكم دا هه‌وڵ بدا خواسته‌كانی كورد: چ ئه‌وی پێوه‌ندی به كوردستان (به هه‌رێمه‌وه) هه‌یه و، چ ئه‌وی پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌تی عیراق (به ناوه‌نده‌وه) هه‌یه. له قاڵبی قانونی دا دابڕێژێ و بیكا به به‌شێ له ماده‌كانی (قانون إداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه).
سه‌ره‌ڕای هاژوهوژی هه‌ندێ له ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ئیستا ته‌رازوی هێزی سیاسی له عیراق دا به قازانجی كورده، ئه‌توانێ زۆر له خواسته سه‌ره‌كییه‌كانی بسه‌پێنێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له‌م قۆناغه‌ی ژیانی سیاسی عیراق دا له ده‌س بدا و، هه‌ڵی بگرێ بۆ كۆتایی ساڵی 2005، كێ ئه‌ڵێ ئه‌وسا هه‌لومه‌رجی عیراق به جۆرێ ناگۆڕێ ده‌وری كوردی تێدا پچوك ببێته‌وه.
***
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی حوكم، له باوه‌ڕهێنانه‌وه بێ به ره‌وایه‌تی مافی كورد یان بۆ رازی كردنی دڵی هاووڵاتیه كورده‌كانیان بێ، هه‌مویان فیدرالیزم وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك ئه‌سه‌لمێنن. له به‌یانی دامه‌زراندنی مه‌جلیسی حوكم دا كه رۆژی 13 ی 7 ی 2003 و، له به‌یانه سیاسییه‌كه‌یدا كه رۆژی 22 ی 7 ی 2003 بڵاو كرایه‌وه، له هه‌ردوكیان دا سه‌ره‌تای فیدرالیزم سه‌لمێنراوه. زۆر له ئه‌ندامه‌كانیشی له گفتوگۆی رۆژنامه‌وانیدا سهلماندویانهتهوه. فیدرالیزم شتێكی تازه نیه له داهێنانی كورد بێ. چه‌ندین ده‌وڵه‌تی فیدرالی پچوك و گه‌وره له سه‌رانسه‌ری دنیادا هه‌یه و، چه‌ندین نمونه‌ی سهركهوتویان پێشكه‌شی بیری قانونی و سیاسی مرۆڤایه‌تی كردوه، كه‌چی فیدرالیزم له عیراق دا وه‌كو مه‌ته‌ڵی لێ هاتوه. هه‌ر یه‌كه به جۆرێ لێكی ئه‌داته‌وه. كه دێنه سه‌ر باسی رێكخستنی پێوه‌ندی نێوان كوردستان و ناوه‌ند و، باسی جۆری فیدرالی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و سنوری جوگرافی، ئه‌یانه‌وێ هه‌ڵبگیرێ بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتی و نوسینی ده‌ستور.
***
ئیستا كه (قانون إداره الدوله العراقیه للفتره الانتقالیه) ئه‌نوسرێ، قۆناغێكی گرنگه له ژیانی كورد و له ژیانی عیراق دا. له‌م قانونه‌دا ئه‌شێ سیمای ده‌وڵه‌تی عیراقی نوێ و، سنوری مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد دیاری بكرێ. كاتی گوڵبارانی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی و (موجامه‌له) ی هێزه سیاسییه‌كانی عیراق به سه‌ر چو. كاتی پێ داگرتنه له سه‌ر چه‌سپاندنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد. دواخستنی باسی مافه‌كانی كورد بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنی گشتی و نوسینی ده‌ستور، بیانویه‌كی زیره‌كانه‌یه نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی عه‌ره‌ب له ناو مه‌جلیسی حوكم دا، به كاری ئه‌هێنن بۆ نه‌سه‌لماندنی مافه سه‌ره‌كییه‌كانی كورد. بۆیه نابێ سه‌ركردایه‌تی كورد هیچ بیانویه‌ك بۆ دواخستنی قبوڵ بكا و، ئه‌بێ سور بێ له سه‌ر چه‌سپاندنی مافه‌كانی خۆی و دانپیانانی هه‌رچی زوتریدا. ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا، به رێگه‌ی گفتوگۆ له گه‌ڵ مه‌جلیسی حوكم و سوڵته‌ی ئیئتیلاف، نه‌گه‌یشته ئه‌نجام ئه‌بێ پێش ته‌واوكردنی نوسینی قانونه‌كه و، پێش كۆتایی مانگی شوبات رێگه‌یه‌كی تر بگرێ، ئه‌ویش رێگه‌ی (مقاوه‌مه‌تی سه‌لبی و عصیانی مه‌ده‌نی) یه، سوڵته‌ی ئیئتیلاف و مه‌جلیسی حوكم تێ بگه‌یه‌نێ:
به‌شداریی له مه‌جلیسی حوكم دا رائه‌گرێ و، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد لێی ئه‌كشێته‌وه،
به‌شداریی له وه‌زاره‌ته ناوه‌ندییه‌كانی به‌غدادا رائه‌گرێ و، ئه‌گه‌ر پێویستی كرد لێی ده‌رئه‌چێ و،
له گه‌ڵ سوڵته‌ی ئیئتیلاف هاوكاری رائه‌گرێ و، به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتوی مه‌جلیسی ئینتیقالی و وه‌زاره‌تی ئینتیقالی نابێ و،
له پرۆسه‌ی گوێزانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات دا له سوڵته‌ی ئیئتیلافهوه بۆ حكومه‌تی عیراقی به‌شداری ناكا،
كورد به هۆی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی بۆ هه‌مو دنیا رون ئه‌كاته‌وه و،
خۆیان ئازادن له هه‌ڵبژاردنی جۆری به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كه‌یان دا.
ره‌نگه ئه‌مه شاڕێی سه‌لماندنی مافه‌كانی بێ.
***
له نرخی ئه‌وه‌دا ئه‌بێ گه‌لی كورد و هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی خۆیان ئاماده بكه‌ن بۆ به‌رگه گرتنی هه‌مو جۆره گیروگرفتێكی ئابوری، بازرگانی، دارایی و، هه‌مو جۆره كێشه‌یه‌كی سیاسی... كه توشی ناوچه‌كه‌یان ئه‌بێ.
ئاسۆی كوردستان روناكه و، ره‌وتی گۆڕان له عیراق و ناوچه‌كه‌دا به قازانجی كورده.
سلێمانی، 6 ی 1 ی 2004
نه‌وشیروان مسته‌فا
ماده‌ی 140 و نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد
له دوای روخانی سه‌دام حسه‌ینه‌وه نوێنه‌رایه‌تی كورد له به‌غداد بونێكی كاریگه‌ر و به‌هێزی هه‌بوه له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌شریعی و ته‌نفیزیی عیراقی دا.
له سه‌رده‌می مه‌جلیسی حوكم دا:
نوێنه‌رانی كورد له مه‌جلیسی حوكم دا:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیمۆكراتی كوردستان
جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان
سه‌لاحه‌دین به‌هادین، سكرتێری یه‌كگرتوی ئیسلامی
د مه‌حمود عوسمان، سه‌ربه‌خۆ
دارا نوره‌دین، سه‌ربه‌خۆ
نوێنه‌رانی كورد له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی مه‌جلیسی حوكم دا:
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
نه‌سرین به‌رواری، وه‌زیری شاره‌وانیه‌كان
د له تی‌ف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وه‌زیری پیشه‌سازی
عه‌بدوڕه‌حمان سدیق كه‌ریم، وه‌زیری ژینگه
له سه‌رده‌می د ئه‌یاد عه‌لاوی دا (حوزه‌یرانی 2004):
د رۆژ شاوه‌یس، جێگری سه‌ركۆماری عیراق
د فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عیراق
نوێنه‌رانی كورد له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی دا:
د به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
د له‌تیف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ی ئاو
نه‌سرین به‌رواری، وه‌زیری شاره‌وانی
به‌ختیار ئه‌مین، وه‌زیری مافی مرۆڤ
له سه‌رده‌می د ئیبراهیم جه‌عفه‌ری دا (نیسانی 2005):
عارف ته‌یفور، جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق
د فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كورد له پارله‌مانی عیراق
نوێنه‌رانی كورد له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ری دا:
د رۆژ شاوه‌یس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
د له‌تیف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ی ئاو
د به‌رهه‌م ساڵح، وه‌زیری پلاندانان
عه‌بدولباسیت كه‌ریم مه‌ولود، وه‌زیری بازرگانی
د جوان فوئاد مه‌عسوم، وه‌زیری ته‌له‌فۆنات
د هادی ئیدریس، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری كاروباری ژنان
له سه‌رده‌می نوری مالیكی دا (مایسی 2006):
عارف ته‌یفور، جێگری سه‌رۆكی پارله‌مانی عیراق
د فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كورد له پارله‌مانی عیراق
د رۆژ شاوه‌یس، نوێنه‌ری كورد له ئه‌نجومه‌نی سیاسی ئاسایشی نیشتمانی عیراقدا
نوێنه‌رانی كورد له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی مالیكی دا:
د به‌رهه‌م ساڵح، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وشیار زێباری، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه
د له‌تیف ره‌شید، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ی ئاو
فه‌وزی حه‌ریری، وه‌زیری پیشه‌سازی
به‌یان دزه‌یی، وه‌زیری شاره‌وانی
نه‌رمین عوسمان، وه‌زیری ژینگه
***
لێپرسینه‌وه:
هه‌مو میلله‌تێ حساب له گه‌ڵ حیزبه‌كانی و له گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانی ئه‌كا له سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌نگی داوه‌تێ. وه‌رگرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان گرنگترین دروشمی حیزبه‌كانی كوردستان بو له هه‌مو هه‌ڵبژاردنه‌كان دا بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی سیاسی خه‌ڵكی كوردستان وه‌ربگرن، با له نوێنه‌ره‌كانی كورد كه له به‌غداد بون و ئیستا له به‌غدادن پرسیار بكرێ: چی‌یان بۆ خۆیان كردوه و چی‌یان بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان كردوه؟
بۆ خۆیان:
چه‌ندیان پاره‌ی موچه‌ی وه‌زیری و ئه‌ندام پارله‌مانی و دوای گۆڕانیان
چه‌ندیان موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رگرتوه
چه‌ندیان خان‌و و زه‌وی وه‌رگرتوه
چه‌ند سه‌یاره‌یان وه‌رگرتوه
چه‌ند حیمایه‌یان دامه‌زراندوه
چه‌ندیان له خزم و دۆست و ناسیاوی خۆیان دامه‌زراندوه
چه‌ند جار سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌یان كردوه
چه‌ند عه‌قدیان ئیمزا كردوه
به‌ڵام بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كان چی‌یان كردوه؟
|
|
|