Print
 هیلاری‌ كلینتۆن: پشتیوانی‌ له‌ گه‌لی‌ میسر ده‌كه‌ین بۆ گوزارشتكردن له‌ بیروڕاكانیان
Saturday, January 29, 2011

(سبه‌ی‌):
خۆپیشاندانه‌كانی‌ میسر به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌، هاوكاتیش ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ گه‌لی‌ میسر ده‌ربڕی‌ و داوای‌ له‌ حكومه‌تی‌ میسر كرد كه‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشاندان به‌كارنه‌هێنێت.
هیلاری‌ كلینتۆنی‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ په‌یامێكدا رایگه‌یاند: پشتیوانی‌ له‌ گه‌لی‌ میسر ده‌كه‌ین بۆ گوزارشتكردن له‌ بیروڕاكانیان، هاوكات داوا له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین كه‌ توندوتیژی‌ به‌كارنه‌هێنن.
كلینتۆن ئه‌وه‌شی‌ وت: داوا له‌ حكومه‌تی‌ میسر ده‌كه‌ین كه‌ ده‌ست بكات به‌چاكسازی‌ به‌په‌له‌ له‌ هه‌مو بواره‌كاندا، هاوكات وه‌ك هاوبه‌ش سه‌یری‌ خۆپیشانده‌ران و هاوڵاتیانی‌ خۆی‌ بكات نه‌ك وه‌ك تێكده‌ر.

Sbeiy.com © 2007