Print
 میسر: تادێت ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتیش سوپا و ده‌بابه‌ و موده‌ڕه‌عه‌ی‌ هێناوه‌ته‌ ناو شاره‌كان
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
خۆپیشاندان له‌ شاره‌كانی‌ میسردا به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌ و تادێت ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌رانیش زیاد ده‌كات، هاوكات حكومه‌تی‌ میسریش سوپا و ده‌بابه‌ و موده‌ره‌عه‌ی‌ سه‌ربازی‌ هێناوه‌ته‌ ناو شاره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشاندانه‌كان.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ میسر هه‌ریه‌كه‌ له‌ سایته‌كانی‌ تویته‌ر و فه‌یسبوك و سایته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ له‌و وڵاته‌ فیلته‌ر كرد، دواتریش سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی‌ ته‌له‌فوناتی‌ راگرت و هێزه‌كانی‌ پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی‌ خۆپیشان به‌كارهێنا، به‌ڵام سات له‌دوای‌ سات ژماره‌ی‌ خۆپیشانده‌ران زیاد ده‌كات، له‌ئێوه‌ره‌ی‌ ئه‌مڕۆشه‌وه‌ حكومه‌تی‌ میسر وه‌ك دوا وه‌ره‌قه‌ی‌ خۆی‌ سوپا و تانكه‌كانی‌ هێناوه‌ته‌ شاره‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ركوتكردنی‌ خۆپیشانده‌ران، حوسنی‌ موباره‌كیش بڕیاری‌ قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاتوچۆی‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كاندا راگه‌یاندوه‌.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ میسر بڕیارییان داوه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت تا گۆڕان له‌ حوكمڕانی‌ میسردا ده‌هێننه‌دی‌.
Sbeiy.com © 2007