Print
 یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر ده‌ستهه‌ڵگرن له‌ به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران
Saturday, January 29, 2011

(سبه‌ی‌):
تادێت خۆپیشانده‌ران میسر زیاد ده‌كه‌ن و له‌ سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بنه‌وه‌، هاوكات ورده‌ ورده‌ وڵاتان و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پشت له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ موباره‌ك ده‌كه‌ن و پشتیوانی‌ خۆیان بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌رده‌بڕن.
له‌ تازه‌ترین لێدوانیدا هیلاری‌ كلینتۆن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و هاوكارییانه‌ماندا ده‌چینه‌وه‌ كه‌ پێشكه‌شی‌ حكومه‌تی‌ میسرمان كردوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ تونده‌ی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران نواندی‌.
هیلاری‌ داوای‌ له‌ سوپای‌ میسریش كرد دان به‌خۆیاندا بگرن و توندوتیژی‌ به‌كارنه‌هێنن.
هاوكات یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا رایگه‌یاند: ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ میسر ده‌ستهه‌ڵگرن له‌ به‌كارهێنانی‌ توندوتیژی‌ به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران.
یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا ئه‌وه‌شی‌ راگه‌یاند: پێویسته‌ به‌ زوترین كات ده‌سه‌ڵاتی‌ میسر سه‌رجه‌م گیراوه‌كان له‌ به‌ندیخانه‌ ئازاد بكات.

Sbeiy.com © 2007