|
واشنتۆن پۆست: موباره‌ك هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌و ساڵانه ملیار و نیوێك دۆلار له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت |
Saturday, January 29, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌راپۆرتێکدا رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) ئاشکرایکردوه، که میسر ساڵانه ملیار و نیوێك دۆلار له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت و راشیگه‌یاندوه، هه‌فته‌ی رابوردو ئۆباما به نهێنی داوای چاکسازی له موباره‌ک کردوه.
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)ی ئه‌مه‌ریکی له‌راپۆرتێکیدا سه‌باره‌ت به ره‌وشی وڵاتی میسر و یه‌مه‌ن رایگه‌یاندوه، هه‌ریه‌كه له حوسنی موباره‌كی سه‌رۆکی میسر که سێ ده‌یه‌یه له‌سه‌ر حوکمه‌و، عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆکی یه‌مه‌ن که 23 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدایه، ده‌بوایه چاوه‌ڕوانی رۆژێكی ئاوا بكه‌ن و که هاوڵاتیه‌کانیان خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و داوای کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا هه‌ردو وڵات له‌ژێر هه‌مان بارودۆخدان كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به‌ده‌ست بێکارییه‌وه ده‌ناڵێنن و جامی توڕه‌یی خۆیان رژاند به‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌ركرده گه‌نده‌ڵه‌كانی وڵاته‌کانیاندا.
رۆژنامه‌که نوسیویه‌تی: میسر له‌ژێر حوكمی سه‌رۆك موباره‌كدا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌و ساڵانه (ملیار و نیوێك دۆلار) له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت، میسر یه‌كێكه له ده‌وڵه‌ته هه‌ره‌به‌هێزه‌كان له جیهانی عه‌ره‌بی و یه‌كه‌مین وڵات بو كه ئاشتی راگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، هه‌روه‌ها یه‌مه‌نیش كه خه‌ریكه ده‌بێته مۆڵگه‌ی ئه‌لقاعیده، ئازادییه‌كی زۆر باشی به ئه‌مه‌ریكا به‌خشیوه له راوه‌دونانیان.
باسی له‌وه‌شکردوه، "ئه‌مانه ئه‌مه‌ریكای له‌نێوان دو به‌رداشدا هێشتۆته‌وه، ئه‌وانیش پاراستنی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكی یا ئه‌ركه ئه‌خلاقییه‌كانی به‌رامبه‌ر گه‌لانی ئازادیخواز دژی سه‌رانی سته‌مكار، هاوکات به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاخۆ چی روده‌دات به‌سه‌ر شه‌ڕ دژی ئه‌لقایده ئه‌گه‌ر عه‌لی عه‌دوبڵا نه‌مێنێت، یاخود چی به‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئاشتی عه‌ره‌ب-ئیسرائیل دا دێت، ئه‌گه‌ر حوسنی موباره‌ك له سه‌رۆكایه‌تیدا نه‌مێنێت".
راپۆرته‌که‌ی (واشنتۆن پۆست) ئاماژه‌ی به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نهێنی ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس کردوه، که باراک ئۆبامای سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به نهێنی داوای له موباره‌ك كردوه به‌خه‌به‌ر بێت و گیراوه‌كان ئازاد بكات و ده‌ست بكات به چاكسازی، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه نهێنیانه زۆر بڕی نه‌كرد و بارودۆخه‌كه له‌میسر شێوا، له‌کاتێکدا ئیداره‌ی ئۆباما ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابو په‌یامێكی گونجاو ئاڕاسته بكات و رۆژی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردو رایگه‌یاند: موباره‌ک هاوپه‌یمانێكی به‌نرخه، له‌هه‌مانكاتدا پشتگیری خۆپیشانده‌رانی ده‌کرد.
دوێنێ (هه‌ینی) کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایکرد، که ئاماده‌یه چاو به یارمه‌تییه‌كانیدا بخشێنێته‌وه بۆ میسر، پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی میسر په‌یوه‌ندییه‌كانی (ته‌له‌فۆن و ئینته‌رنێت)ی بڕی و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌ڕادعی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌رکرد.
|
|
|