Print
 ژماره‌یه‌ك رۆشنبیرو رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی‌ كوردستان و عێراق، پشتیوانی‌ خۆیان بۆ گه‌لی‌ میسر ده‌ربڕی
Saturday, January 29, 2011

(سبه‌ی‌):
62 رۆشنبیر و رۆژنامه‌نوس و ئه‌ندام په‌رله‌مانی‌ كوردستان و هه‌ڵسوڕاوى‌ رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان، له‌ یاداشتێكدا كه‌ ئاراسته‌ی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ میسریان كردوه‌ له‌ هه‌ولێر، داوایانكردوه‌ حكومه‌تی میسر رێگه‌ به‌ ئازادی‌ راده‌ربڕین بدات و سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسیه‌كان ئازاد بكات.
هاوكات داواشیان كردوه‌ سانسۆر له‌سه‌ر ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و هۆكاره‌كانی‌ په‌یوه‌ندی هه‌ڵبگیرێت، كه‌ له‌ دوێنی‌ هه‌ینیه‌وه‌ حكومه‌تی‌ میسری‌ ئه‌و رێ و شوێنه‌ی‌ گرتوه‌ته‌وه‌به‌ر، بۆ به‌رگرتن له‌ ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كان.
ده‌قی یاداشته‌كه‌:
پشتگیری‌ ئازادیخوازانی‌ گه‌لی‌ (كورد) بۆ گه‌لی‌ (میسر)
دوای‌ شۆڕشه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ گه‌لی‌ تونس ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زای‌ ده‌ربڕین چه‌ند وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ گرتۆته‌وه‌، له‌ نێوانیشیاندا كۆماری‌ میسری‌ عه‌ره‌بی‌، كه‌ تێیدا رۆژانه‌ هه‌زاران كه‌س له‌ چینی‌ كرێكار و كه‌مده‌رامه‌ت و چالاكوانی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ و رۆژنامه‌نووس ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌تایبه‌تی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ و چینی‌ گه‌نجانی‌ هۆشیار، كه‌ داینه‌مۆی‌ ئه‌م خۆپیشاندانه‌ و داوای‌ ژیانێكی‌ شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ و ئازادانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، داوای‌ دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ حورمه‌ت بۆ مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ن، كه‌چی‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌ست به‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ توند و نامه‌نتیقی‌ و دوور له‌ به‌ها و ئه‌خلاقی‌ مرۆڤایه‌تی‌ و دیموكراسی‌ له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی‌ میسری‌ ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران چه‌ندین قوربانی‌ و كوژرانی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌ سۆنگه‌ی‌ هاوسۆزیمان بۆ گه‌لانی‌ ئازادیخواز له‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رجه‌م جیهان، وه‌كو رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران و په‌رله‌مانتاران و كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ له‌ كوردستان، به‌وپه‌ڕی‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ خۆمان له‌ڕێی ئه‌م چه‌ند خاڵه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نینه‌ كونسوڵخانه‌ی‌ میسر له‌ هه‌ولێر و له‌وێشه‌وه‌ بۆ باڵیۆزخانه‌ی‌ میسر له‌ عێراق و، وه‌زازه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌.
 داواكارییه‌كانیشمان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌ینه‌ روو:
1- رێگه‌دان به‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی‌ داواكاری‌ گه‌ل و هاووڵاتیان.
2- ئازادكردنی‌ سه‌رجه‌م گیراوه‌ سیاسییه‌كان، له‌ خۆپیشانده‌ران، رۆژنامه‌نووسان، چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی و مافه‌كانی‌ مرۆڤ.
3- هه‌ڵگرتنی‌ سانسۆر له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی‌ گه‌یاندن، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌نته‌رنێت و رۆژنامه‌كان و چاپه‌مه‌نی‌.
4- دوای‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ تونس له‌سه‌ر زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ پێویسته‌ هه‌لی‌ ژیانێكی‌ باشتر و فره‌یی‌ سیاسی‌ و ئازادی‌ راده‌ربڕین له‌به‌رده‌م گه‌له‌كانیان واڵا بكه‌ن، له‌ هه‌كان كاتدا پێمان وایه‌ گه‌لی‌ (میسر) وه‌كو خاوه‌ن شارستانیه‌تێكی‌ گه‌وره‌ و مێژوویی‌ و پاشخانێكی‌ رۆشنبیری‌ ده‌وڵه‌مه‌ند شایسته‌ی‌ ژیانێكی‌ شه‌رفمه‌ندانه‌ و حوكمێكی‌ باشتره‌.

1- له‌تیف شێخ مسته‌فا/ مامۆستای‌ زانكۆ
2- مه‌ریوان وریا قانع/ نووسه‌رو رۆشنبیر
3- عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا/ رۆژنامه‌نووس
4- به‌یان ئه‌حمه‌د به‌رواری‌/ په‌رله‌مانتار
5- رێبوار ره‌زا چوچانی‌/ رۆژنامه‌نووس
6- عه‌زیز ره‌ئوف/ نووسه‌ر
7- هه‌ڤاڵ نه‌ژاد/ چالاكوانی‌ مه‌ده‌نی‌
8- ئیبراهیم دێرگژنیكی / رۆژنامه‌نووس
9- خه‌بات نه‌وزاد / رۆژنامه‌نووس
10- عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری‌/ په‌رله‌مانتار
11- ئیسماعیل گه‌ڵاڵی‌/ په‌رله‌مانتار
12- حه‌یده‌ر جه‌میل/ رۆژنامه‌نووس
13- ئارام قادر/ په‌رله‌مانتار
14- عه‌لی‌ سدیق/ رۆژنامه‌نووس
15- كاروان ره‌حمان/ رۆژنامه‌نووس
16- سالار مه‌حمود/ په‌رله‌مانتار
17- عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د / رۆژنامه‌نووس
18- به‌رزان عه‌لی‌ حه‌مه‌/ رۆژنامه‌نووس
19- شه‌وقی‌ كانه‌بی‌ / رۆژنامه‌نووس
20- سانا سلێمان / رۆژنامه‌نووس
21- ئیدریس به‌رزنجی‌ / رۆژنامه‌نووس
22- به‌همه‌ن عومه‌ر / رۆژنامه‌نووس
23- سامان مه‌جید / رۆژناكه‌نووس
24- ئیبراهیم عه‌لی‌ / رۆژنامه‌نووس
25- ده‌شتی‌ سه‌باح / رۆژنامه‌نووس
26- سالار جاف / رۆژنامه‌نووس
27- سه‌رتیب قه‌شقه‌یی‌ / رۆژنامه‌نووس
28- عه‌لی‌ كه‌ریم / نووسه‌ر
29- چیمه‌ن عه‌لی‌/ رۆژنامه‌نووس
30- هێمن میرانی‌/ نووسه‌رو مامۆستای‌ زانكۆ
31- فائیزه‌ عه‌لی‌/ رۆژنامه‌نووس
32- ئه‌ڵوه‌ند حه‌مید / رۆژنامه‌نووس
33- ئاری‌ غازی‌/ رۆژنامه‌نووس
34- زانیار ئه‌سعه‌د / رۆژنامه‌نووس
35- ئاواره‌ حه‌مید / رۆژنامه‌نووس
36- كه‌مال چۆمانی‌ / رۆژنامه‌نووس
37- شوان داودی / رۆژنامه‌نووس
38- ته‌لعه‌ت تاهیر / رۆژنامه‌نووس
39- عبدالرحمن حاجی بكر/ رۆژنامه‌نووس
40- بورهان حاجی سلیمان / رۆژنامه‌نووس
41- حاجی كركوكی جلیل البصری / رۆژنامه‌نووس
42- دلشاد نوری احمد / رۆژنامه‌نووس
43- توانا محمد نوری / رۆژنامه‌نووس
44- ره‌نج ساله‌یی / رۆژنامه‌نووس
45- ندی‌ عبدالقادر / رۆژنامه‌نووس
46- بژار حكیم / رۆژنامه‌نووس
47- شوان عوسمان / رۆژنامه‌نووس
48- ئاڤان فارس جاف/ رۆژنامه‌نووس
49- ئه‌له‌ند مه‌حوی‌ / رۆژنامه‌نووس
50- بێكه‌س قادر/ نووسه‌ر
51- زانا رۆستایی‌/ پارێزه‌ر
52- هێرش عه‌بدولره‌حمان/ چاودێری‌ سیاسی‌
53- هیوا مه‌لا قادر / رۆژنامه‌نووس
54- موسعه‌ب سپینداره‌یی‌/ رۆژنامه‌نووس
55- سعود هاشم/ رۆژنامه‌نووس
56- كه‌مال ره‌ئوف / رۆژنامه‌نووس
57- هیوا جه‌مال / رۆژنامه‌نووس
58- هه‌ردی‌ ئه‌نوه‌ر / رۆژنامه‌نووس
59- حه‌كیم داود/ رۆژنامه‌نووس
60- میران حوسێن / رۆژنامه‌نووس
61- ژیار عومه‌ر/ رۆژنامه‌نووس
62- مه‌حمود یاسین كوردی‌ /رۆژنامه‌نووس

Sbeiy.com © 2007