Print
 تادێت خۆپیشاندانه‌كان فراوان ده‌بێت و جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ریش هه‌وڵی‌ چونه‌ ناو بینای‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ده‌ن له‌ قاهیره‌
Saturday, January 29, 2011
(سبه‌ی‌):
خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كانی‌ میسر تادێت په‌ره‌ده‌سێنێت و له‌ نوێترین گۆڕانكاریشدا نزیكه‌ی‌ 1000 كه‌س په‌لاماری‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی میسر ده‌ده‌ن و له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان بچنه‌ ناو بیناكه‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی‌ پۆلیس ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن.
باس له‌وه‌شده‌كرێت له‌ به‌ندینخانه‌ی‌ (ئه‌بو زه‌عبه‌ل)، له‌ كاتی‌ پێكدادانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌رو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، 8 كه‌س كوژراون.
به‌ گوێره‌ی‌ په‌یامنێرانی كه‌ناڵی‌ (جه‌زیره‌)ش، له‌ شاره‌كانی‌ ئه‌سكه‌نده‌ریه‌و قاهیره‌، به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ پێشڕه‌ویدان و به‌شێوه‌یه‌كی گتیش هیچ هێزێكی ئه‌منی نابینرێت به‌ر به‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر بگرێت.
Sbeiy.com © 2007