چیمه‌ن محه‌مه‌د ره‌شید
سالاَنێكی زۆره چه‌ندین رژێمی سه‌ركوتكه‌ری كه‌مایه‌تی ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتی سیاسی ولاَته‌كانیاندا گرتوه و جۆرێك له‌و ده‌سه‌لاَتانه‌ش وه‌ك میرات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه قۆرخكراوه، كه وه‌ك كۆمه‌ڵێ دڕكی جێ‌ما و پاشماوه‌ی رژێمه دواكه‌وتوه‌كانی سه‌ده‌ی پێش‌و وان.
ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیست، سه‌ده‌ی واقیعێكی تایبه‌ت و هاوسه‌نگی و سیسته‌می دو جه‌مسه‌ری وه‌ك دیارترین فاكته‌ری كاریگه‌ر ململانێ و حاڵه‌تێكی دیفاكتۆی به‌شێواز و چۆنیه‌تی ململانێكان به‌خشی بێ، كه گه‌لێ ده‌رئه‌نجامی خراپ و ده‌یان حوكمڕانی سته‌مكار و دیكتاتۆری به‌رهه‌مهانی، له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ده‌ر نه‌بو له خه‌سڵه‌ته تایبه‌تیه‌كانی ئه‌و قۆناغه مێژوییه‌ی كه سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندی و رێكخستنی نێوده‌وڵه‌تی له بۆته‌ی خۆیدا كۆبكاته‌وه، تاسه‌ر و له‌ئاكامیشدا سه‌رجه‌م ئه‌م په‌یوه‌ندی و جۆره رێكخستنه نێوده‌وڵه‌تیه و سیسته‌می سیاسی جیهانی به‌ره‌و پوكانه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه چون و شێواز و جۆرێكی تر له رێكخستن و په‌یوه‌ندی و سیسته‌مێكی سیاسی نوێی جیهانی جێگه‌ی گرته‌وه، له‌گه‌ڵ خۆیشیدا زنجیره‌یه‌ك گۆڕان و ئاڵوگۆڕی له ده‌سه‌لاَتی سیاسی چه‌ندین ولاَتدا هێنایه كایه‌وه، سه‌ده‌ی بیست و سیسته‌می كۆن بون به‌به‌شێك له مێژو، به‌لاَم هێشتا هه‌ندێ له‌و سیسته‌مه سیاسیانه‌ی ناو ئه‌و مێژوه له‌نێو خه‌ون و خه‌یاڵی رابردودا ده‌ژین و هێشتا ره‌وتی گه‌شه‌ی مێژویی كۆمه‌ڵگا نه‌یگرتونه‌ته‌وه، ئه‌و ململانێ و شۆڕشه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه‌له تونس رویدا و سه‌رۆك و بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی له ولاَت ده‌رپه‌ڕێنران و گڕه‌كه‌شی چه‌ندین ولاَتی تریشی گرتۆته‌وه، كه له‌راستیدا سه‌رجه‌م ئه‌م راپه‌ڕین و دابه‌زینه سه‌رشه‌قامه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ولاَتانه به‌ده‌ر نیه له‌و حه‌قیقه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، كه به‌شێكی دانه‌بڕاو و ئه‌ڵقه‌یه‌كی گرنگی ئه‌و پرۆسیسه بۆپێشه‌وه چوه‌ی سیسته‌می نوێی جیهان و ئه‌و ره‌وشه‌یه كه پێویستی به‌كرانه‌وه و به سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و ره‌وشه‌ی كه ئێستا باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه و چه‌ندین شوێنی تردا گرتوه، كه سه‌رجه‌می جه‌خت و گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه‌یه له چۆنیه‌تی هێنانه‌دی ئه‌و داخوازی و ئامانجانه كه ماوه‌یه‌كی زۆره له گه‌ل زه‌وتكراون و خه‌ڵك له خێر‌و خۆشی سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانه‌كه‌شی بێ به‌ش كراوه، هه‌ر ئه‌وه‌شه كه بۆته داینه‌مۆی بزوێنه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و خرۆشانی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی گه‌ل به‌ڕوی ده‌سه‌لاَته دیكتاتۆره پاشماوه‌كانی سه‌ده‌كانی رابردو، كه زه‌مینه‌ی مانه‌وه و به‌رده‌وامیان له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌ماوه، شایانی باسه كه راده و ناوه‌ڕۆكی داواكاری و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك له ئاستێكی وادایه، كه جگه له‌مل پێكه‌چكردنی ده‌سه‌لاَتی سیاسی و هێنانه‌دی گۆڕانكاری ریشه‌یی له سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی ولاَتدا، هیچ شتێكی تر و به‌ڵێنێكی تر كار له خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی سه‌رشه‌قام و ئه‌و په‌یامه‌ی كه هه‌ڵی گرتوه ناكات، هه‌روه‌ك بینیمان و ده‌بینین كه دوای به‌ڵینی زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی له تونس بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی له سیسته‌می سیاسی ولاَته‌كه‌دا، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ڵكی تونس زیاتر خرۆشان و هه‌ڵمه‌تی خۆپیشاندانه‌كانیان زیاتر توندتر و فراوانتر كرد، كه له‌ئاكامدا سه‌رۆك ولاَتی جێهێشت، ئه‌وه‌ی ئێستا له ولاَتی میسریش ده‌بینرێ سه‌رۆك و داروده‌سته‌كه‌ی هه‌ندێ گۆڕنكاری روكه‌شانه‌یان راگه‌یاندوه، به‌لاَم هێشتا ریزه‌كانی خۆپیشانده‌ران له فراوانی و زۆربونی به‌رده‌وامدایه و پێناچێت گه‌لی میسر له تونسیه‌كان كه‌متریان بوێت له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك رابردویه‌كی تاڵی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره سیسته‌مانه‌دا هه‌یه و ئه‌زانن له‌ڕابردودا ئه‌و سیسته‌مانه جگه له قۆرخ كردنی ده‌سه‌لاَت، بردنی سامانی ولاَت، نه‌بونی پلانی خزمه‌تگوزاری، چاره‌سه‌رنه‌كردنی بێكاری و هه‌ژاری و...تاد، سه‌ره‌ڕای به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌كی زۆری حوكمڕانی له‌به‌رئه‌وه جگه له گۆڕانی ریشه‌یی، خه‌ڵك به پینه‌وپه‌ڕۆ كردنی ئه‌و ده‌سه‌لاَت و سیسته‌مه‌ی كه هه‌یانه رازی نابێ!.