|
میسر؛ حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری ده‌کاته جێگری خۆی |
Sunday, January 30, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کان دژی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر که‌سانی سه‌ربازی بۆ پۆسته‌کانی وڵات داده‌نێت.
شه‌وی (شه‌ممه)ی رابوردو حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی میسر له‌بڕیارێکیدا عومه‌ر سلێمان، سه‌رۆکی ده‌زگای هه‌واڵگری میسری به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی کرده جێگری خۆی (سه‌رۆک کۆمار).
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانکارییهکانداو پاش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌تی میسر، سه‌رۆکی میسر، فه‌ریق ئه‌حمه‌د شه‌فیقی وه‌زیری فڕۆکه‌وانی مه‌ده‌نی و فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزه ئاسمانییه‌کانی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ راسپارد.
هاوکات به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کیش، پێده‌چێت سه‌رۆکی میسر چه‌ند به‌رپرسێکی هێزه ئه‌منییه‌کان و سوپا بگۆڕێت.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه، که به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان، ناكۆكی هه‌یه له نێوان سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و سه‌ركردایه‌تی سوپا سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ردا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ (شه‌ممه) سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوپا رایگه‌یاند: به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه كرده‌ی توندوتیژی له دژی خۆپیشانده‌ران به‌كاربهێنێت. |
|
|