|
به‌هۆی پشێوییه‌کانی میسره‌وه، 1200 هاوڵاتی عێراقی له‌قاهیره‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا |
Tuesday, February 1, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی خۆپیشاندان و توندوتیژییه‌کانی شاره‌کانی میسره‌وه، له‌ماوه‌ی دو رۆژی رابوردودا 1200 عێراقی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ به‌غدا.
له‌وباره‌یه‌وه کاپتن ناسر به‌نده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری هێڵی ئاسمانی له نوسینگه‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: به‌هۆی پشێوییه‌کانی وڵاتی میسره‌وه که ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که به‌رده‌وامه، حکومه‌تی عێراق فڕۆکه‌ی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی وڵاتی میسر کردوه بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی عێراقی له‌و وڵاته‌و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق.
ناوبراو له‌لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌ی (سه‌باح) ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دوایین فڕۆکه شه‌وی (دوشه‌ممه)ی رابوردو له فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره‌وه گه‌یشته‌وه بۆ به‌غدا که 400 هاوڵاتی عێراقی له‌خۆگرتبو.
کاپتن ناسر رونیشیکردهوه، که تائێستا سێ گه‌شتی نێوان قاهیره و به‌غدا بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی بۆ وڵاته‌که‌یان ئه‌نجامدراوه‌و گه‌شته‌کانیان به‌پێی پێویستی له‌داهاتودا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
|
|
|