|
سوپای میسر: به‌هیچ شێوه‌یه‌ک روبه‌ڕوی هاوڵاتیانی خۆپیشانده‌ر نابینه‌وه |
Tuesday, February 1, 2011 |
(سبه‌ی):
سوپای میسر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ست به داخوازییه‌کانی گه‌لی میسر ده‌کات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران نابنه‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا که دوێنێ (دوشه‌ممه) ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی میسر بڵاویکرده‌وه، سوپای میسر رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کانی هاوڵاتیانی میسر، ئێمه وه‌ک هێزه چه‌کداره‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران نابینه‌وه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردوه، که هه‌ست به داخوازییه‌کانی گه‌لی میسر ده‌که‌ن و له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه هێرش ناکرێته سه‌ر خۆپیشانده‌ران، هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌شیان له شاره‌کاندا، ته‌نها بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئارامی و هێمنی و پاراستنی هاوڵاتیانه.
له‌هه‌مانکاتدا سوپای میسر داواشی له‌هاوڵاتیان کرد ئارامبگرن و کارێک نه‌که‌ن که ببێته هۆی تێکدانی ئاشتی و ئارامی وڵات. |
|
|