|
لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی میسر وازهێنانی موباره‌ك له ده‌سه‌ڵاتیان كردوه به مه‌رج بۆ دانوستان |
Tuesday, February 1, 2011 |
(سبه‌ی):
هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی میسر به مه‌رجیان گرتوه تا ئه‌وكاته‌ی حوسنی موباره‌ك، سه‌رۆكی میسر، واز له كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ناكه‌ن و دواتریش له‌گه‌ڵ سوپا تاوتوێی شێوازی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ حوسنی موباره‌ك، عومه‌ر سلێمانی جێگری راسپارد بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌كانی میسر، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیتئتلافی لایه‌نه ئۆپۆزسۆنهكانی میسر رایانگه‌یاندوه: تا ئه‌و كاته‌ی حوسنی موباره‌ك واز له كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت، ئاماده نین گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌كدا بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه محه‌مه‌د به‌لتاجی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی میسر له فراكسیۆنی ئیخوان، له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) وتویه‌تی: یه‌كه‌مین داواكاریمان رۆشتنی حوسنی موباره‌كه و دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ سوپادا گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر شێوازی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. |
|
|