|
میسر؛ له ماوه‌ی 7 رۆژی رابوردوی خۆپیشاندانه‌كان، 300 كه‌س كوژراون و 3 هه‌زار كه‌س برینداربون |
Tuesday, February 1, 2011 |
(سبه‌ی):
كۆمیسۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكرنی خۆپیشاندانه‌كانی میسر تا ئه‌مڕۆ(سێشه‌ممه)، 300 كه‌س كوژراون و 3 هه‌زار كه‌س برینداربون و سه‌ده‌ها كه‌سیش ده‌ستگیركراون.
ناڤی بیلای، به‌رپرس له كۆمیسۆنه‌كه له ناو به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئاماره‌كان به كوژراو و بریندار و ده‌ستگیراوه‌كانه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌وتی، خۆپیشاندانه 1 ملیۆنیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه) له قاهیره، ساتی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و چاره‌نوسسازه له گوازرانه‌وه‌ی میسر به‌ره‌و وڵاتێكی ئازاد‌و دادپه‌روه‌ر و دیموكراتی. |
|
|