|
تاوه‌کو ئێستا (1213) هاوڵاتی عێراقی له میسره‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵات |
Wednesday, February 2, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌هۆی ئه‌و پشێویی‌و ناله‌بارییه‌ی وڵاتی میسری گرتۆته‌وه، تائێستا 1213 عێراقی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ک له هێڵی ئاسمانی عێراقی به (ده‌نگه‌کانی عێراق)ی راگه‌یاند، ژماره‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان به‌غداو قاهیره به فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیشه‌وه رۆژانه گه‌یشتوه‌ته (2 بۆ 3) گه‌شت.
هاوکات ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، که به‌هۆی ئه‌و پشێوی‌و ناله‌بارییه‌ی میسر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، ژماره‌ی ئه‌و عێراقییانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه گه‌یشتوه‌ته 1213 كه‌س.
سه‌رچاوه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی عێراقی وتیشی: گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ هێنانه‌وه سه‌رجه‌م عێراقییه‌كانی نیشته‌جێی میسر، ئه‌وانه‌ی كه خۆیان ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
پێشتریش باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌میسر رایگه‌یاندبو، كه عێراقییه‌كانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته تا ئێستا توشی هیچ روداوێك نه‌بون.
|
|
|