Print
 میسر؛ پێكدادان له‌ نێوان جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی و جه‌ماوه‌ری‌ پشتیوانی‌ له‌ موباره‌ك رویدا
Thursday, February 3, 2011


(سبه‌ی):
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌وه‌) هاوكات له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌ ناڕه‌زاییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسر له‌ شاری‌ قاهیره‌، سه‌ده‌ها كه‌س بۆ پشتگیریكردن له‌ حوسنی موباره‌ك رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان، ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵیش باس له‌ پێكدادانی نێوان جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازی و پشتگیریكه‌ر له‌ موباره‌ك ده‌كه‌ن.
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، تا ئێستا پێكدادانی‌ نێوان هه‌ردو جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری‌ قاهیره‌ به‌رده‌وامه‌و هه‌ردولا به‌ به‌ردو دار، هه‌وڵی‌ بڵاوه‌پێكردنی یه‌كتری ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ پێكدادانه‌كانی هه‌ردولاوه‌، 10 كه‌س برینداربون.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری‌ ناڕازیی داوا ده‌كه‌ن هێزه‌كانی‌ سوپا له‌ ناوچه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ هه‌ردولا بڵاوببنه‌وه‌و رایانگه‌یاندوه‌: ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی‌ كه‌ بۆ پشتگیری‌ له‌ موباره‌ك خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ئه‌ندامانی‌ هێزی‌ ئاسایشی میسرین و جل و به‌رگی مه‌ده‌نیان پۆشیوه‌.

 

Sbeiy.com © 2007