ئیلت ئه‌برام
خۆپیشاندانه‌كانی میسر ده‌یسه‌لمێنن كه بۆچونه‌كانی جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت ئازادی له وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی راست ده‌رچون
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراس حمه‌جزا امین
ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك ده‌ڕوات، وڵاتانی عه‌ره‌ب یاسایه‌كی جیاواز و هه‌ڵاوێردراو به بارودۆخی سیاسی و مرۆڤایه‌تی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن. له كاتێكدا ئازادی له ناوچه‌كانی تری گۆی زه‌وی فراوانتر بوه و گه‌شه‌ی كردوه، وڵاتانی عه‌ره‌بیش به‌جێماون، خراپی بارودۆخی ئازادییشیان ئاماژه‌یه بۆ دواكه‌وتویی سیستمی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییان، ئه‌مه وته‌یه‌كی جۆرج ده‌بلیو بۆشی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مه‌ریكایه كه له ساڵی 2003 سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئازادی وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌بی ئاماژه‌ی پێدا.
ئایا دانیشتوانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شایه‌نی ئه‌وه نین كه بگه‌ن به ئازادی؟ ئایا ملیۆنان پیاو ژن و منداڵی ناوچه‌كه له لایه‌ن مێژو یان كلتوری وڵاته‌كانیانه‌وه ژیانی ژێر ده‌سته‌ییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه؟ ئایا ئه‌وان بۆ هه‌میشه به ئازادی ناگه‌ن و مافی بڕیاردان و قسه‌كردنیان له‌سه‌ر كێشه‌كانیان نابێت؟
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه به‌رفراوانه‌كه‌ی ئێستای میسر و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی ئوردون و یه‌مه‌ن و گۆڕانكاری و راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تونس، كه هه‌وێنی ئه‌وانی تر بو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌خێره و ته‌قینه‌وه و راپه‌ڕینی به‌دوای خۆیدا هێنا، سه‌باره‌ت به نهێنی ئه‌فسانه‌ی جیاكاریهكانی وڵاتانی جیهانی عه‌ره‌ب. ئاره‌زومه‌ندی بۆ كۆتایهێنان به هه‌بونی پۆلیسی نهێنی و خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سانسۆری نه‌كردبێت و به‌شداریكردن له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌دا.
لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری نوێ دێنه پێشه‌وه. ئایا جیهانی عه‌ره‌بی له‌مه‌وه چ وانه‌یه‌ك فێرده‌بێت؟ ئایا رۆیفۆرم و چاكسازی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر له‌پێناو گۆڕانێكی ئاشتییانه‌ی راسته‌قینه‌دا، ئایا ده‌گه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه زه‌ین عابدین بن عه‌لی تاوانبار و هه‌ڵه‌یه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌ران كرد و هه‌وڵی كۆتایپێهێنانی خۆپیشاندانه‌كانی دا؟ ئایا حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه فێری ئه‌وه‌ده‌بن كه دیكتاتۆریه‌ت هه‌رگیز جێگیر و نه‌مر نیه؟ ئایا فشاری دروستكردنی گۆڕان ته‌نها گه‌شه ده‌كات، یان گه‌شه ده‌كات و فۆرمی توندوتیژیش به‌خۆوه ده‌بینێت له كاتێكدا گفتوگۆی راسته‌قینه و پێشبڕكێی سیاسی په‌راوێز ده‌خرێت.
رژێمه‌كه‌ی بن عه‌لی و حسنی موباره‌ك له كاتی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌ردوكیان ته‌نها یه‌ك دێڕیان بۆ واشنتۆن دوباره ده‌كرده‌وه: یان ئێمه یان ئیسلامیه‌كان. بۆ تونس، نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه زۆرینه‌ی عه‌لمانیه و رێژه‌ی خوێنده‌وارانی 75% و داهاتی تاكه كه‌سیشی 9،500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ساڵانه‌یه، هه‌رگیز باوه‌ڕپێكراو نیه، راستیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه بن عه‌لی خه‌ڵكانی مۆدێرنخواز و به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و نوسه‌ران و هه‌ركه‌سێكی تری زیندانی ده‌كرد كه داوای گۆڕانی بكردایه.
موباره‌كیش بۆ ماوه‌ی سێ ده‌یه هه‌مان سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكرد. ده‌سه‌ڵاتدارییه‌ك كه پڕبو له یاسای له ناكاو و تایبه‌ت، ئۆپۆزسیۆنه مۆدێرن خوازه‌كانی له‌ناو ده‌برد له كاتێكدا ئیخوان موسلیمینیش ته‌نها له‌ژێر زه‌مین و مزگه‌وته‌كاندا ده‌بینران، دواتریش ئه‌مری واقیع موباره‌كی ناچاركرد كه رێگه به دو حیزب له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی میسر بدات، یه‌كێكیان پارتی نیشتیمانی دیموكراتی حاكم بو به سه‌رۆكایه‌تی خۆیی و ئه‌وی دیكه‌شیان حیزبی ئیخوان موسلیمین بو، به‌ڵام دواتر به‌رگری له نادیموكراسی ده‌كرد ئه‌ویش به‌وه‌ی كه ده‌یوت هه‌ڵبژاردنی ئازاد رێگه به ئیسلامیه‌كان ده‌دات كه بێنه سه‌ر حوكم.
له ئێستاشدا نه ئێمه‌و نه موباره‌كیش نازانین كه میسریه‌كان به راستی چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه، هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه شكستخواردوه‌كه‌ی ئه‌م دواییه، كه له‌وه‌ی ساڵی 2005 زیاتر ساخته‌كاری پێوه دیار بو، یان ئه‌نجامی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی ئازادانه كه له ئێستادا مۆدێرنخوازهكان رێخستنیان لاوازه و تیایدا ئیسلامیه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2006 ی فه‌له‌ستیندا له كۆی 44 كورسی توانی 41 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌ینی توڕه، ده‌یان هه‌زار كه‌سی له میسریه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای كۆتاییهێنانیان به ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی موباره‌ك كرد، ئه‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتوانیش ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ده‌ورا دران و رێگریان لێكرا و هێزه‌كانی سوپاش هێنرانه سه‌ر شه‌قامه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانه‌كانیش كۆتایی پێبهێنرێن، ئه‌وا میسر سه‌رۆكێكی ده‌مێنێته‌وه كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵدا ده‌بێته 83 ساڵ. له‌ئێستاشدا كه ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی موبارهكدایه، رۆژانه له‌سه‌ر كاره دیكتاتۆر ئاساكانی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌مالی كوڕیشی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی نوكته‌یه‌كی نه‌خوازراوه، نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به كه‌سانی سیاسی و سه‌ربازی و لایه‌نگرانی مه‌ده‌نیشه‌وه له خه‌ونی ئه‌وه‌دان كه له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا یه‌كێك له موبارهكهكان له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه وه‌ك له‌وه‌ی هه‌ر روخسارێكی تری نوێ ببینن.
گۆڕانكاریه‌كانی رۆژی شه‌ممه‌ش كه تیایدا موباره‌ك عومه‌ر سوله‌یمانی سه‌رۆكی ده‌زگای ئیستیخباراتی كرده جێگری خۆیی و ئه‌حمه‌د شه‌فیقی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كرده سه‌رۆك وه‌زیر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه موباره‌ك ده‌زانێت داهاتویی تاراده‌یه‌كی زۆر لێڵه و له گوماندایه. هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی سوپا به ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی وڵاتدان و بۆ قۆناغی دوای موباره‌ك ئاماده ده‌كرێن. ئه‌گه‌ریش هاتو سوله‌یمان و شه‌فیق به ته‌واوی له لایه‌ن سوپاوه پشتگیریان لێكرا و به‌ڵێنی هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه بده‌ن له دوای كه‌وتنی موباره‌ك، ئه‌وا پێده‌چێت خۆپیشانده‌ران وه‌ك حكومه‌تێكی ئینتیقالی قبوڵیان بكه‌ن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی موباره‌ك وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت، به‌ڵام پێده‌چێت كاته‌كه بۆ موباره‌ك زۆر دره‌نگ بێت تاكو بتوانێت نزیكه‌كانی خۆی له پێناو هه‌ستانه‌وه‌یدا بخاته گه‌ڕ، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا كه فشاره‌كان بۆ ده‌ركردنی له وڵات له زیادبوندایه.
ماوه‌ی سێ سه‌ده‌یه حسنی موباره‌ك و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتیان له میسردا كردوه و له كاتی جێهێشتنیشیدا هیچ میكانیزمێكی باوه‌ڕپێكراو نیه تاكو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراتی بگوازێته‌وه، له كاتێكدا پێشبینیده‌كرێت میسر روبه‌ڕوی هه‌مان ئه‌و كێشانه ببێته‌وه كه تونس هه‌یه‌تی، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ده‌بینرێت هیچ پارتێكی به‌هێزی دیموكراتی له وڵاته‌كه‌دا نیه و توانای حكومه‌تی نوێش سه‌باره‌ت به داواكانی خه‌ڵك بۆ گۆڕانێكی به‌په‌له ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.ئه‌وه‌ش به نیسبه‌ت یه‌مه‌نه‌وه هه‌ر راسته.
هه‌مو ئه‌م گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندن و روداوانه‌ش بۆ ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مایه‌ی سه‌رسوڕمانن، چونكه كارنامه‌كه‌ی بۆشی سه‌رۆكی پێشویان وه‌ك پاساوێكی فیكری بۆ داگیركردنی عێراق ره‌تكرده‌وه. له كاتێكدا ده‌بلیو بۆش ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو، ماوه‌ی شه‌ست ساڵه گه‌لانی خۆرئاوا هاواری نه‌بونی ئازادی له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌كه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆته شوێنێك كه ئازادی تیایدا به‌رجه‌سته نه‌بوه، بوه به شوێنێك بۆ بێزاری و بێهیوایی، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی بۆته شوێنێك بۆ هه‌نارده‌كردنی توندوتیژی. به‌ڵام ئه‌و بۆچونانه‌ی بوش نه‌یانتوانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا به‌لای خۆیاندا رابكێشن و بیانجوڵێنن، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی كه تێكڕای به‌رپرسانی ئیداره‌كه‌ی بوش ئه‌وه‌یان به شتێكی ناواقیعی له‌قه‌ڵه‌مدا و پێیان وابو له هه‌مو شتێك‌دا نابێت دوای سه‌رۆك بكه‌ون، به‌ڵام شۆڕشه‌كه‌ی تونس و خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كانی میسر و جوڵهجوڵهكانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌مه‌ن هه‌مو ئه‌وه راستییه ده‌سه‌لمێننن كه بۆچونه‌كانی بوش ته‌واو راست بون و بهرههڵستكاریهكانی ئیداره‌ی ئۆباماش بۆ ئه‌و بابه‌ته جگه له كه‌م و كورتی ستراتیژه‌كانی شتێكی تر نه‌بون.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا به درێژایی ساڵی 2009 و 2010 له‌گه‌ڵ حسنی موباره‌ك و ته‌نانه‌ت به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریادا له گفتوگۆدا بون، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نها باسیان له ئامانجه‌كانیان بۆ ئاشتی نێوان ئیسرائیل – فه‌له‌ستین ده‌كرد، له كاتێكدا نكوڵیان له وڵاتی پۆلیس له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای كۆشكه سهرۆكایهتیهكانیان ده‌كرد. كاتێك ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی حوزه‌یرانی ساڵی 2009 یان به ساخته‌كاری برده‌وه و خه‌ڵك له كاردانهوهكانیاندا رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، ئیداره‌ی ئۆباما ترسان له‌وه‌ی كه ده‌ربڕینی پشتگیری و پشتیوانی بۆ خه‌ڵك ببێته مایه‌ی تێكدان و دروستكردنی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گفتوگۆكانی تایبه‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی نێوانیان.
ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین شكست بو كه توشی خه‌یاڵ و سیاسته‌كانی ئیداره‌كه‌ی ئۆباما بو، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یرێكی خه‌ریته‌ی جیهانیش بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت وڵاتان و فه‌رمانڕه‌واكانیان ببینرێت، به‌ڵام ملیۆنان هاوڵاتی له‌بیر كراون كه له بیری به‌رپاكردن و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشدان له دژی دهسهڵاتدرهكانیان. لێره‌شدا پرسیار له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانی ئیداره‌كه‌ی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی ناوچه‌كه‌دا دروست ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دروست ببێت كه خه‌ون و خولیایان مانه‌وه‌یانه له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌رسێك له هه‌ڵه‌كانیان وه‌ربرگن و ئاوڕێك به روی سیاسه‌ت و سوپاكانیاندا بده‌نه‌وه، ئه‌وا كاردانه‌وه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر گرنگ ده‌بن. وته‌كانی رۆژی هه‌ینی سه‌رۆك ئۆباما له دوای قسه‌كردنی له‌گه‌ڵ موباره‌كدا، پشتیوانی خه‌ڵكی خۆپیشانده‌ر و حكومه‌تیش بون، چونكه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه موباره‌ك داوای بارودۆخێكی دیموكراسی باشتر له وڵاته‌كه‌یدا ده‌كات، به‌ڵام وته‌كانی ئۆباما به ته‌واوی رون نه‌بون و داوای هه‌ڵبژاردنێكی ئاشتییانه‌ی دیموكراسیانه‌ی نه‌كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وان ناتوانن دیموكراسی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌ب بهێنن، به‌ڵام ده‌توانن پره‌نسیپ و سیاسه‌ته‌كانیان رونبكه‌نه‌وه. له كۆتاییدا ده‌توانرێت بوترێت كه خه‌ڵكی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت مافی به‌ده‌ستهێنانی ئازادییان نه‌بێت، بۆیه لێره به‌دواوه پشتگیری له كاره ئاشتی خوازهكانینان بۆ ئازادی ده‌كه‌ین و روبه‌ڕوی هه‌ر كارێكیش بۆ سه‌ركوتكردنیان ده‌بینه‌وه.
سه‌رچاوه: واشنتۆن پۆست