Print
 جێگری سه‌رۆکی میسر گفتوگۆ و دانوستانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستپێکرد
Thursday, February 3, 2011

(سبه‌ی):
پاش روداوه‌ توندوتیژییه‌کانی دوێنێی گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌ قاهیره‌ی پایته‌خت، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) گفتوگۆی ده‌سه‌ڵاتی میسر و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستیپێکرد.
به‌پێی ئاماره‌ ناڕه‌سمییه‌کان له‌ روداوه‌کانی دوێنێی قاهیره‌دا، پاش ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری موباره‌ک بۆ پشتگیریکردنی رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌کان و شه‌ڕیان به‌رپاکرد له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری ناڕازی، زیاتر له‌ 1500 که‌س کوژراون و برینداربون.
هاوکات ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازی و هانده‌رانی حوسنی موباره‌ک له‌ ناوچه‌کانی نزیک گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌ قاهیره‌، به‌ڵام تاراده‌یه‌ک دۆخه‌که‌ هێمنی و بێده‌نگی به‌خۆوه‌ بینی.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئه‌مڕۆ عومه‌ر سلێمان، جێگری سه‌رۆکی میسر ده‌ستیکرد به‌ گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ حیزب و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن، به‌مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ.

Sbeiy.com © 2007