له ئینگلیزیه‌وه: كاروان حه‌یده‌ری
گرنگترین مه‌سه‌له‌ی میسر ئه‌وه نیه ئایا سه‌رۆك ده‌ڕوات، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر بڕوات، رژێمهكهش له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات؟
راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك موباره‌ك، كه له ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكادا ده‌ری كرد، كه جارێكی‌تر خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی له مانگی ئه‌یلولدا هه‌ڵنابژێرێته‌وه، ئاماژه به كۆتایی هێنان به به‌شێك له قه‌یرانه‌كه‌ی میسر ده‌كات، به‌ڵام به ته‌واوی چارسه‌ری ناكات. یه‌كه‌م: ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك رون نیه كه میسریه‌كان رازی ده‌بن به مانه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی موباره‌ك به‌سه‌ر كاندیدهكانیشهوه، دوه‌م: كۆسپه گه‌وره‌كه له نێوان موباره‌ك و جه‌ماوه‌ری میسردا نییه، به‌ڵكو له‌نێوان به‌رپرسه ره‌گ داكوتراوه سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریهكاندایه كه هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ربه‌خۆیی میسره‌وه جله‌ویان گرتۆته ده‌ست و تائێستا خه‌ڵكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه، ئه‌م داروده‌ستانه‌ی موباره‌ك ئیشیان بۆ سه‌رۆك كردوه و شه‌ریان له پێناویدا كردوه‌و هه‌میشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه كۆنترۆل كراون، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌م به‌رپرسانه حوسن موباره‌كیان وه‌كو پاڵپشتێك بۆ به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان به‌كارهێناوه، هه‌رگیز دیكتاتۆر به ته‌نیا نییه، خۆپیشانده‌ران هاوارده‌كه‌ن و ده‌ڵێن (بڕۆ)، به‌ڵام گرنگترین كێشه ئه‌وه نییه كه‌ی موباره‌ك ولاَت جێده‌هێلێت و ده‌ڕوات، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌ڕوات چی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات؟.
ده‌ست هه‌ڵگرتن له ئۆفیسه‌كه‌ی هیچ گرنگیه‌ك نابه‌خشێ، چونكه لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه تا چه‌ند سیسته‌مه كۆنه‌كه‌ی رژێم كاری پێده‌كرێت له حكومه‌تی نوێ‌دا، موحه‌مه‌د به‌رادعی، كه نوێنه‌رایه‌تی به‌شێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه ئێستا ناكرێت گفتوگۆ له‌م باره‌یه‌وه بكرێت تا ئه‌و كاته‌ی حوسنی موباره‌ك واز له سه‌رۆكایه‌تی دێنێت، یه‌كێك له باڵه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م بۆچونه نیه‌و پێی وایه ده‌كرێ دانوستان له‌م باره‌یه‌وه بكرێت پێش وازهێنانه‌كه‌ی موباره‌كیش، له كاتێكدا جه‌ماوه‌ر رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و چاوه‌ڕێی باروردۆخی دوای جێهێشتنی حوسنی موباره‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ردو لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن و حكومه‌ت سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن چۆن بتوانن و ده‌بێت چۆن بالاَنسی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان خۆیاندا پێكبهێنن، ئه‌م دولایه‌نه ته‌نها به‌هۆی توڕه‌یی راپه‌ڕینه جهماوهریهكهوه ئه‌مه ناكه‌ن، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و حاڵه‌ته خراپه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ر ئابوری میسردا گرتوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، دوكانه به‌تاڵه‌كان و بانكه داخراوه‌كان و هۆتێله‌كان و وێستگه وشكه‌كانی به‌نزین ناتوانن به‌رده‌وام بن به‌و سه‌رچاوه سروشتیه سنورداره‌ی میسره‌وه.
له‌وانه‌یه باشتر بێت راگه‌یاندنه‌كه‌ی حوسنی موباره‌ك به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت كه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات به كه‌سێكی به‌خشنده خۆی نیشان بدات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناو رژێمهكهیدان به‌رژه‌وه‌ندیان له مانه‌وه‌ی رژێمهكهدایه، نه‌ك كۆتایی پێهێنانی، ئه‌م به‌رپرسانه ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵات و سامانه‌كانیان پارێزراو بێت، سوپای میسر ژماره‌یه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ره و پێویسته، به ئامانجی بنیات نانه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی، ئه‌و ژماره‌یه كه‌م بكرێته‌وه و له‌به‌رگی سیاسه‌تیش ده‌ربهێنرێت، سه‌ركرده كۆنه‌كانی حیزبی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراتی نه‌ته‌وه‌یی، كه تا ئێستاش چه‌ند ئه‌ندامێكیان تیایدا به‌دی ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێ له هه‌ر بریارێكی نوێ‌دا به‌شدار بن و له‌وانه‌یه هێشتاش به‌شدار بن له سیسته‌مه بیرۆكراسیه گه‌وره‌كه‌ی میسر. ئه‌مه‌ش پێویسته لابدرێت. چینی بازرگانی میسر، به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی مه‌یلیان به‌لای جه‌مال موباره‌كی كوری حوسنی موباره‌كدا هه‌یه، بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و سامانه‌ی هه‌یانه‌و په‌یوه‌ندیه‌كان و پێشبركێ ئابوریه‌كانیان گرنگن بۆ بۆژاندنه‌وه‌ی ئابوری میسر و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا كردویانه كۆتای بێت، ئه‌وا هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌و ده‌ره‌نجامی خراپی به‌دواوه ده‌بێت. كه‌چی تا ئێستاش ئه‌م چینی بازرگانه به‌شێكن له كێشه‌كان نه‌ك چاره‌سه‌ر. پۆلیسیش، كه كه‌مترین پله‌یه له رژێمدا، دره‌نگ یان زو خۆی له درندهییدا ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام هێشتا پێویسته سنوردار بكرێت ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ سه‌ره‌تایه‌كی نوێ له نه‌رمی ده‌ست پێبكه‌ن.
ئه‌م جیاوازیانه‌ی نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له نێوان ئیخوان موسلیمین و گروپه عه‌لمانیه‌كان و له نێوان ئۆپۆزسیۆنه تازه‌كان و خۆپیشانده‌ره گه‌نجه‌كان كه شه‌پۆلی گۆرانیان له میسر به‌رپا كرد، به‌شێوه‌یه‌كی رون و ئاشكرا هه‌ستیان پێده‌كرێت. له‌وانه‌یه ئه‌م شه‌پۆله بۆ ولاته‌كانی تریش ته‌شه‌نه‌ی كردبێت، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی له پێكهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌رده‌ن به‌دی ده‌كرێت. خۆپیشانده‌ره‌كانی سه‌ر شه‌قام ده‌ڵێن كه ئه‌وان ته‌نها یه‌ك داوایان هه‌یه، ئه‌ویش وازهێنانی ده‌سه‌ڵاته له لایه‌ن حوسنی موباره‌كه‌وه. هه‌ندێك له خه‌ڵك پێیان وایه ئه‌مه كۆتای هه‌مو كێشه‌كانه له میسر، به‌ڵام دره‌نگ یا زو، ئه‌م بوچونه راست نیه.
سه‌رچاوه: گاردیان