Print
 هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ میسری‌ داهاتو
Thursday, February 3, 2011
جۆن كێری‌ 

له‌ ئینگلیزیه‌وه‌: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هات و خۆپیشاندانه‌ له‌رزێنه‌ره‌كانی‌ میسر له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتودا ئارامی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ و كۆتایی‌ پێهات، ئه‌وا ئه‌و بارگرژییه‌ی‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردو گۆڕانێكی‌ هه‌میشه‌یی‌ له‌نێوان حكومه‌ت و گه‌لی‌ میسردا دروستده‌كات، ئه‌و توڕه‌یی و بێزارییه‌ی‌ كه‌ چه‌ندان سه‌د هه‌زار خۆپیشانده‌ری‌ هێنایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، به‌بێ‌ گۆڕانی‌ بنچینه‌ی‌ له‌ په‌یكه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ نێوان گه‌ل و حكومه‌ت كۆتایی‌ پێنایه‌ت – ئه‌و روداوانه‌ش داوا و هاوارێكن بۆ دروستكردنی‌ گۆڕان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیدا.

ده‌بێت سه‌رۆك حسنی‌ موباره‌ك ئه‌وه‌ قبوڵ بكات، كه‌ سه‌قامگیری‌ بارودۆخی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌نده‌ به‌ رازیبونی‌ بۆ وازهێنانی‌ ئاشتیانه‌یی‌ و دروستكردنی‌ رێگایه‌ك به‌ره‌و پێكهاته‌یه‌كی‌ نوێی‌ سیاسی‌ له‌ میسردا، قورسترین و گه‌وره‌ترین ئه‌ركیش كه‌ له‌سه‌ر شانی‌ موباره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چۆن بتوانێت ببێته‌ ئه‌ندازیاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی‌ ئاشتییانه‌، به‌ڵام میسرییه‌كان ئه‌وه‌یان رونكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ هیچ شتێك جگه‌ له‌ دیموكراتیه‌كی‌ به‌رفراوان و چاكسازییه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ئابوری‌ نه‌بێت ناسره‌ون.

ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش كه‌ موباره‌ك له‌ گۆڕینی‌ حكومه‌ته‌كه‌یدا به‌ دانانی‌ كه‌سانی‌ نزیك له‌خۆیی‌ و نیشتیمانی‌، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌شدارییان له‌ رزگاركردنی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌ ژێر ده‌سته‌یی‌ به‌ریتانیادا كردوه‌ – چانسێكه‌ بۆ كۆتاییهێنان له‌ توندو تیژیه‌كان و له‌ یاسا ده‌رچونه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌هیوای‌ ده‌ستپێكردنی‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ چاكسازی‌ ئابوری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا و گۆڕینی‌ شوێنی‌ خۆی‌ له‌ مێژودا.

ئه‌وه‌ به‌س نیه‌ بۆ موباره‌ك كه‌ داوای‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ ئازادانه‌ و ته‌ندروست بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ رابردو ئاماژه‌ی‌ پێدا، گرنگترین هه‌نگاوێك كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامی‌ بدات دیاریكردنی‌ چاره‌نوسی‌ گه‌له‌كه‌یی‌ و دوركه‌وتنه‌وه‌ی‌ خۆیی‌ و كوڕه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ خۆكاندیدكردنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ ئه‌مساڵدا، باشترین رێگه‌ش بۆ به‌ دورگرتنی‌ خۆپیشاندانه‌كان له‌ شۆڕش و روخاندنی‌ رژێمه‌كه‌ی‌ موباره‌ك، خۆنه‌دزینه‌وه‌ی‌ موباره‌ك و خێزانه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ هاوكێشه‌كان.

لێره‌ به‌دواوه‌، پێویسته‌ موباره‌ك به‌ڵێن و زه‌مانی‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاك و كراوه‌ به‌ روی‌ سه‌رجه‌م كاندیده‌ رێگه‌پێدراوه‌ یاساییه‌كان بدات، به‌بێ‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ سه‌ربازی‌ و هێزه‌كانی‌ ئاسایش بێت و له‌ژێر چاودێری‌ چاودێره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بێت، خه‌ڵكی‌ میسر داوا ده‌كه‌ن كه‌ هاوكێشه‌كان بگۆڕدرێن، نه‌وه‌ك گۆڕانكاری‌ له‌ روخساره‌كاندا بكرێت، وه‌ك به‌شێك له‌ گواستنه‌وه‌ و گۆڕانكارییه‌ گه‌وره‌كه‌، پێویسته‌ موباره‌ك پێكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپا و كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نیدا بكات له‌ پێناو دامه‌زراندنی‌ حكومه‌تێكی‌ ئینتیقالیدا و ئاماده‌كاری‌ بۆ گۆڕانكاری‌ گه‌وره‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ داهاتودا بكات.

له‌ كاتێكدا پێشتر موباره‌ك ئاشتی‌ به‌ ناوچه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستدا ده‌به‌خشیه‌وه‌، ئه‌وا له‌ ئێستادا به‌شینه‌وه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ خۆیدا داخوازییه‌كی‌ راسته‌قینه‌یه‌ ئه‌ویش به‌ رازیكردنی‌ میسریه‌كان به‌ دابینكردنی‌ خواست و داواكارییه‌كانیان. ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و كاره‌شی‌ ئه‌نجامدا و ئامانجه‌كانی‌ به‌دیهێنان ئه‌وا ده‌توانێت جیهانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ ئاقارێكدا بگێڕێت كه‌ بتوانرێت مۆدێلێك بۆ زانینی‌ چۆنێتی‌ گوێگرتن له‌ داخوازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنیان له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست بكات.

به‌ سه‌یركردنێك له‌ روداوه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردو، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌گرن سه‌باره‌ت به‌و نه‌رمی‌ و چاوپۆشینه‌ی‌ كه‌ له‌ رابردودا به‌رامبه‌ر به‌ رژێمه‌كه‌ی‌ موباره‌ك پیشانی‌ داوه‌، ئه‌وه‌ش راسته‌ كه‌ راو بۆچونی‌ گشتیمان له‌گه‌ڵ هه‌ست و نیگه‌رانی‌ شاراوه‌ و تایبه‌تمان یه‌كناگرێته‌وه‌. به‌ڵام تێگه‌یشتنێكی‌ شاراوه‌ و پراگماتیك ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ هه‌میشه‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا سودی‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رگرتوه‌ و پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستی‌ به‌ره‌و پێشبردوه‌، هه‌ڵه‌ش نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌بونی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌گه‌ڵ میسردا به‌ لاوازی‌ و خراپی‌ بۆ ئه‌مه‌ریكا و خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاستیش ده‌مێنێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ده‌نگی‌ ئێمه‌ هاوڕابێت و پشتیوانیه‌كی‌ راسته‌قینه‌ بۆ خه‌ڵكی‌ میسر ده‌رببڕێت. ماوه‌یه‌كی‌ دورو درێژیشه‌ كه‌ هاوكاریكردنی‌ دارایی‌ سوپای‌ میسر هه‌یمه‌نه‌ی‌ به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ممیسر و ئه‌مه‌ریكادا كێشاوه‌، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ هه‌ڵدانی‌ ئه‌و بۆمبه‌ فرمێسك رێژانه‌یه‌ به‌ روی‌ خۆپیشانده‌راندا كه‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌مه‌ریكا دروستكراون و سوڕانه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ f-16 ی‌ ئه‌مه‌ریكیه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی‌ شاری‌ قاهیره‌دا.

پێویسته‌ ئیداره‌كه‌ی‌ باراك ئۆباما وكۆنگرێسیش له‌وه‌ تێبگه‌ن كه‌ هاوكاریكردنی‌ خه‌ڵكی‌ میسر ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ هه‌لی‌ كار و سه‌قامگیركردنی‌ بارودۆخی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌و وڵاته‌دا، له‌هه‌مان كاتدا هاوكاری‌ سه‌ربازی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ گه‌ره‌نتی‌ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئامانجه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ پاكستان به‌ده‌ستیهێناوه‌ كه‌ رێكه‌وتنی‌ پێنج ساڵیان پێكه‌وه‌ ئیمزا كردوه‌.

پێویسته‌ راپه‌ڕینه‌ سه‌رتاسه‌ریه‌كانی‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیش په‌یامێكی‌ نوێ‌ ئاڕاسته‌ی‌ واشنتۆن بكه‌ن، نابێت حه‌زه‌كانی‌ ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت كه‌ به‌ به‌رچاومانه‌وه‌ وڵاتانی‌ هاوڕێ‌ له‌ ژێر فشاری‌ توڕه‌یی‌ هاوڵاتیانی‌ خۆیانه‌وه‌ ده‌روخێندرێنن یان گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات بۆ گروپێكی‌ رادیكاڵ كه‌ توندوتیژی‌ بڵاوبكاته‌وه‌، جێگره‌وه‌ی‌ ئه‌وه‌ش، گرتنه‌به‌ری‌ باشترین رێگه‌یه‌ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانمان بۆ مانه‌وه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ پێداویستیه‌ راسته‌قینه‌ییه‌كانی‌ سیاسی‌ و قانونی‌ و ئابوری‌ و پێداویستیه‌كانی‌ خه‌ڵك. ئیداره‌كه‌ی‌ ئۆباماش بۆ دابینكردنی‌ خواست و پێداویستیه‌كانی‌ خه‌ڵك كار ده‌كات.

له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌، ئێمه‌ به‌رده‌وام به‌ ژیرانه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ئه‌نجام نه‌داوه‌، هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ به‌هێزمان له‌گه‌ڵ فلیپینیه‌كاندا به‌خۆڕایی‌ ئه‌نجامدا، كاتێك پشتیوانیمان له‌ خه‌ڵكی‌ ئه‌و وڵاته‌ كرد، له‌وكاته‌ی‌ ئه‌وان فێردیناند ماركۆسیان له‌ ساڵی‌ 1986 دا له‌ ده‌رگاوه‌ هێنایه‌ ژوره‌وه‌. باجی‌ پێداگریه‌كانیشمان له‌ به‌رگریكردن له‌ شاری‌ ئێران دا، چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌كردنیشمان له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ ململانێكانی‌ قاهیره‌ كارێكی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌، چونكه‌ شتێكی‌ گرنگه‌ به‌شداری‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ میسردا بكه‌ینن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ هیواو هه‌وڵ و خواسته‌كانمان و بۆ ئازادی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهان و ئاشتی‌ و پێكه‌وه‌ ژیان به‌شداری‌ ده‌كه‌ن و دێنه‌وه‌.

له‌ كۆتایدا، ماوه‌ی‌ سێ‌ سه‌ده‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌ته‌كانی‌ موباره‌كی‌ قبوڵكردوه‌، ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ و پێویسته‌ سه‌یرێكی‌ ماوه‌ی‌ دوای‌ موباره‌ك بكه‌ین و هاوكاری‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ میسر بكه‌ین.

سه‌رچاوه‌: نیۆیۆرك تایمز

 

Sbeiy.com © 2007