Print
 ئاژانسی شه‌روقولئه‌وسه‌ت: تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی به‌ حوسنی‌ موباره‌كه‌وه‌ كردوه‌و متمانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ توانای‌ ناوبراو ده‌ربڕیوه‌
Saturday, February 5, 2011

(سبه‌ی‌):
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی ئاژانسی (شه‌رقولئه‌وسه‌ت)، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق، په‌یوه‌ندی به‌ حوسنی‌ موباره‌كه‌وه‌ كردوه‌و له‌ په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا ناوبراو متمانه‌ی‌ خۆی‌ نیشانداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ توانای‌ حوسنی‌ موباره‌ك، بۆ تێپه‌ڕاندنی بارودۆخی‌ ئێستای‌ میسر.
تاڵه‌بانی‌ و موباره‌ك دۆستایه‌تی‌ پته‌ویان هه‌یه‌و له‌ زۆرێك له‌ بۆنه‌و روداوه‌كاندا پیرۆزبایی و راگۆڕینه‌وه‌یان له‌ نێواندایه‌.
ئه‌و بۆچونه‌ی‌ تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ سه‌رۆكی‌ میسر له‌ ئێستادا، هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ میسری‌ كه‌ 10 رۆژه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی‌ میسردا ده‌ستیپێكردوه‌و سه‌ركرده‌ی‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی‌ جیهانیش داوا له‌ موباره‌ك ده‌كه‌ن كورسی ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت و پشتگیری‌ خۆشیان بۆ داوا ره‌واكانی‌ جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ری‌ میسری‌ ده‌رده‌بڕن.
له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی‌ مافی مرۆڤیشه‌وه‌ رژێمی‌ ئێستای‌ میسر و موباره‌ك به‌ تۆقاندن و سه‌ركوتكردنی ئازادی‌ بیروڕای‌ گه‌لی‌ میسر تاوانبار ده‌كرێت و له‌ ماوه‌ی‌ 30 ساڵی‌ ده‌سه‌ڵاتیشیدا به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیداوه‌ ده‌نگه‌ جیاوازه‌كان نه‌هێڵێت.
له‌ ماوه‌ی‌ 10 رۆژی‌ رابوردوی‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی‌ گه‌لی‌ میسر، رژێمه‌كه‌ی‌ موباره‌ك، سه‌ده‌ها هاوڵاتی بێ تاوانی‌ گه‌لی‌ میسری‌ كوشتوه‌و هه‌زاره‌ها كه‌سیشی برینداركردوه‌، جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی هه‌زاره‌ها خۆپیشانده‌ری‌ دیكه‌.

 

Sbeiy.com © 2007