|
میسر؛ له‌ژێر دروشمی (رۆژی ده‌رکردن) خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له قاهیره ده‌ستیپێکرد |
Saturday, February 5, 2011 |
(سبه‌ی):
وه‌ک پێشتر راگه‌یه‌ندراو، له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری هاوڵاتیان له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ستیپێکرد.
هاوکات به‌پێی هه‌واڵێکی که‌ناڵی (بی بی سی) ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی میسر له گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له قاهیره کۆبونه‌ته‌وه‌و له‌ژێر دروشمی (رۆژی ده‌رکردن) داوای ده‌رکردن و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر ده‌که‌ن.
هاوکات خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر ماوه‌ی 11 رۆژه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و پاش ئه‌وه‌ی رۆژی (سێشه‌ممه)ی رابوردو خۆپیشاندانێکی ملیۆنی له‌قاهیره به‌ڕێوه‌چو، چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌مڕۆش به‌تایبه‌ت دوای کۆتایی هاتنی نوێژی هه‌ینی، خۆپیشاندانێکی گه‌وره ئه‌نجانبدرێت و هاوڵاتیانیس ناویان لێناوه (هه‌ینی ده‌رکردن).
|
|
|