Print
 رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز: موباره‌ك شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌
Saturday, February 5, 2011

 (سبه‌ی‌):‌
له‌ سه‌ر وتاری‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) دا، رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز نوسیویه‌تی: حوسنی‌ موباره‌ك، سه‌رۆكی میسر، شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستداوه‌، به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی گه‌له‌كه‌ی‌ له‌ پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی‌ ناوبراو كه‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ ئه‌ی‌ بی سی، ئه‌نجامیداو تێیدا وتی‌" ده‌مه‌وێت واز بهێنم، به‌ڵام ترسم له‌ دروستبونی پشێوی‌ هه‌یه‌"، رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز ئه‌وه‌ی‌ خستوه‌ته‌ڕو كه‌: به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش به‌رده‌وامی‌ موباره‌ك له‌ پۆسته‌كه‌یدا ته‌نها پشێوی‌ و نا ئارامی زیاتر له‌ ناو میسردا دروستده‌كات.
هاوكات ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی‌ له‌ دو رۆژی‌ رابوردو له‌ مه‌یدان ته‌حریر رویداو موباره‌ك ئۆباڵه‌كه‌ی‌ خسته‌ ئه‌ستۆی‌ ئۆپۆزسیۆن، رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌داوه‌: وه‌ها قسه‌یه‌ك، ته‌نها ده‌ربڕینێكی بێ ناوه‌رۆكه‌و به‌س.
جێی‌ ئاماژه‌یه‌ بابه‌ته‌كانی‌ ناو رۆژنامه‌ی‌ نیویۆرك تایمز، له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ به‌رجه‌سته‌كردنی بۆچونی دیموكراته‌كان له‌ ناو كۆنگرێسدا ناسراوه‌و رۆڵێكی به‌رچاویشی هه‌یه‌ له‌ ناو نه‌خشه‌ی‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا.
Sbeiy.com © 2007