Print
 خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وامه‌
Saturday, February 5, 2011
سبه‌ی):
له‌پاش ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌کانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که‌ مانه‌وه‌و کۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌قاهیره‌ به‌رده‌وامه‌.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌) خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر پێده‌نێته‌ رۆژی (12)‌مه‌وه‌، هاوکات کۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیانیش له‌ گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌قاهیره‌ به‌رده‌وامه‌ و ئاماده‌ نین ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌جێبهێڵن، تا ئه‌وکاته‌ی موباره‌ک واز له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌و به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌چه‌ند شارێکی دیکه‌ی میسر ده‌ستیپێکردوه‌و تێکڕا داوا ده‌که‌ن موباره‌ک ده‌سه‌ڵات به‌جێبهڵێت.
له‌هه‌مانکاتدا وا بڕیاره‌ هاوڵاتیانی میسر سبه‌ینێ (یه‌کشه‌ممه‌) بکه‌نه‌ رۆژی وه‌فاو رێزگرتن له‌ قوربانیانی روداوه‌کانی چه‌ند رۆژی رابوردوی وڵات.

 

Sbeiy.com © 2007