|
خامنه‌ئی داوا له‌گه‌لی میسر ده‌کات به‌رده‌وام بن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان |
Saturday, February 5, 2011 |
(سبه‌ی):
رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران هانی هاوڵاتیانی میسر ده‌دات به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌کانیان، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی له‌و وڵاته دێته ئاراوه.
دوێنێ (هه‌ینی) له‌میانی وتاری نوێژی هه‌ینیدا که به‌زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌شیکرد، عه‌لی خامنه‌ئی وتی: پێویسته هاوڵاتیانی میسر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کانیان، تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مای ئیسلام دێته کایه‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، که ده‌بێت پیاوانی ئایینی رۆڵی خۆیان ببین له پشتگیری کردن و هاوکاری کردنی هاوڵاتیان.
خامنه‌ئی داواشی کرد سوپای میسر روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران نه‌بنه‌وه‌و راشیگه‌یاند: دوژمنی سه‌ره‌کی سوپای میسر رژێمی سه‌هیۆنی ئیسرایله، نه‌وه‌ک گه‌ل، بۆیه ده‌بێت سوپا ببێته به‌شێک له‌جه‌ماوه‌ر.
|
|
|