|
پاش ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی موباره‌ک، ئه‌مینداری نوێی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له میسر دیاری‌کرا |
Sunday, February 6, 2011 |
(سبه‌ی):
دوابه‌دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌میسر، حسام به‌دراوی وه‌ک ئه‌مینداری نوێی حیزبی نیشتمانی دیموكراتی ده‌ستنیشان کرا.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک له‌و وڵاته‌و بۆ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که، دوێنێ (شه‌ممه) حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی حیزب و ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی نیشتیمانی ده‌سه‌ڵاتدار که له 5 که‌س پێکهاتبون و جه‌مال موباره‌ک یه‌کێک بو له ئه‌ندامه‌کانی، ده‌ستیان له‌کارکێشایه‌وه.
هاوکات به‌پێی هه‌واڵی ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی میسر، حسام به‌دراوی وه‌ک ئه‌مینداری نوێی حیزبی نیشتیمانی دیاری‌کرا، که به بونی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ناسراوه.
حسام به‌دراوی که یه‌کێکه له سه‌رمایه‌داره‌کانی میسر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی سیاسه‌ته‌کانی حیزبه‌که‌ی موباره‌ک بوه‌و په‌یوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ زۆرێک له سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه.
|
|
|