|
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات پێینایه هه‌فته‌ی دوه‌مییه‌وه |
Monday, February 7, 2011 |
(سبه‌ی):
وێڕای به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات، تائێستاش حوسنی موباره‌ک پابه‌نده به پۆسته‌که‌یه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی میسر.
خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ (دوشه‌ممه)ی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی موباره‌ک پێده‌نێته هه‌فته‌ی دوه‌مییه‌وه‌و سورن له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک، هه‌روه‌ها ماوه‌ی چه‌ندین رۆژه له‌سه‌ر یه‌ک هه‌زاران هاوڵاتی له گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) له‌قاهیره کۆبونه‌ته‌وه‌و ئاماده نین ئه‌و ناوچه‌یه چۆڵ بکه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا موباره‌ک پابه‌نده به پۆسته‌که‌یه‌وه‌و ئاماده نییه ده‌ست له‌پۆستی سه‌رۆک میسر هه‌ڵبگرێت.
له‌هه‌مانکاتدا دوێنێ (یه‌کشه‌ممه) نزیکه‌ی دو ملیۆن هاوڵاتی وه‌ک رێزگرتن له‌قوربانیانی روداوه‌کانی دو هه‌فته‌ی رابوردوی میسر، به‌شدارییان له‌رۆژی (وه‌فا)دا کرد.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌کان، پاش کۆبونه‌وه دو ملیۆنییه‌که‌ی دوێنێی قاهیره‌ی پایته‌خت، له‌سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆوه هێزه ئه‌منییه‌کان هه‌وڵه‌کانیان چڕترکردوه‌ته‌وه بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گۆڕه‌پانی (ته‌حریر) و بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران.
ماوه‌ی 14 رۆژه له‌سه‌ر یه‌ک هاوڵاتیانی میسر له شاره جیاوازه‌کانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بۆ کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌ک که ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوکات به‌پێی ئاماره ناڕه‌سمییه‌کانیش، تائێستا زیاتر له 150 که‌س کوژراون و 4 که‌سی دیکه‌ش برینداربون. |
|
|