Print
 میسر؛ ئیئتیلافی (رۆژی توڕه‌یی) داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی موباره‌ک ده‌که‌ن
Tuesday, February 8, 2011

(سبه‌ی):
ئیئتیلافی (رۆژی توڕه‌یی) که‌ له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک گروپی گه‌نجی خۆپیشانده‌ر له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر پێکهێنراوه‌، گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ره‌تده‌که‌نه‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵات (عومه‌ر سلێمان) و ژماره‌یه‌ک له‌لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌کانی میسر، ئیئتیلافی (رۆژی توڕه‌یی) ئه‌نجامدانی گفتوگۆ ره‌تده‌که‌نه‌وه‌، تا ئه‌وکاته‌ی حوسنی موباره‌ک له‌ پۆسته‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆکی میسر ده‌رده‌خرێته‌وه‌.
هاوکات ئاماژه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌، "تا داواکارییه‌کانمان جێبه‌جێنه‌کرێت ئاماده‌ی هیچ گفتوگۆیه‌ک نابین، که‌ خۆی له‌ ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوردا ده‌بینێته‌وه‌".
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانی هاوڵاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی حوسنی موباره‌ک ماوه‌ی 15 رۆژه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا، به‌هۆی کرده‌وه‌ توندوتیژییه‌کانه‌وه‌، 150 که‌س کوژراون و زیاتر له‌ 4 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بریندار بون.

Sbeiy.com © 2007