نیویۆرك تایمز
له ئینگلیزییه‌وه: ئاراس حه‌مه‌جه‌زا ئه‌مین
ئێمه له‌سه‌ر رێگایه‌كی دور و درێژین سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه بزانین میسر چۆن ده‌گۆڕێت، حكومه‌ت هه‌مو هێزێكی به‌كارده‌هێنێت – تیایدا به‌ڵێنی زیادكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێژه‌ی 15% - له پێناو مانه‌وه‌دا، ئۆپۆزسیۆن به ئازایانه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رشه‌قام و رۆژی پێنج شه‌ممه‌ش هه‌زاران لایه‌نگری تری خۆی هێنایه نێو گۆڕه‌پانی ته‌حریر.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ناتوانن نه ماستاو یان موباره‌ك له‌سه‌ر حوكم لابده‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یان كرد كه لایه‌نگری عومه‌ر سوله‌یمانی جێگری حسنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسریان كرد سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیموكراتی.
پێده‌چێت مسته‌ر سوله‌یمان به زمانێكی شیرین قسه بۆ واشنتۆن و برۆكسل بكات، به‌ڵام ئه‌و وه‌كو پارێزه‌رێكی گه‌وره‌ی ئه‌و رژێمه ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك له‌وه‌ی لێی دوركه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ میسریه‌كان شتێكی قبوڵكراو نیه و پێویسته بۆ خۆرئاواییه‌كانی پشتیوانی میسریش جێگه‌ی قبوڵ نه‌بێت.
هه‌فته‌ی رابردو باراك ئۆباما شتێكی راست و دروستی وت كه داوای كرد گۆڕانی دیموكراتیانه "ئێستا" ده‌ست پێبكات. هیلاری كلینتۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له به‌یاننامه‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا رایگه‌یاند" گۆڕان هه‌ندێك كاتی پێویسته" فشاری خسته سه‌ر باراك ئۆباما كه داوا له مسته‌ر سوله‌یمان بكات كه پرۆسه‌ی ریفۆرم و چاكسازی به جدی و خێرا وه‌ربگرێت یان له‌سه‌ر رێگه‌كه بڕواته ده‌ره‌وه.
خۆپیشانده‌ران چه‌ند شتێكی گرنگیان برده‌وه و ته‌نه‌زولێكی گه‌وره‌یان به موباره‌ك كرد سه‌باره‌ت به خۆ هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا، هه‌ره‌وه‌ها جه‌مالی كوڕی و مسته‌ر سوله‌یمانی سه‌رۆكی پێشوی ده‌زگای هه‌واڵگریش به‌هه‌مان شێوه خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه، له رۆژی شه‌ممه‌ش حكومه‌ت ده‌رگای دیالۆگی به‌ڕوی ئۆپۆزسیۆندا كرده‌وه به حیزبی ئیخوان موسلیمینیشه‌وه.
به‌ڵێنی چاكسازی زیاتریش دراوه، به‌ڵام كارێكی قورسه باوه‌ڕبكرێت به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه موباره‌ك ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌خۆی به‌خشی و لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور ده‌ستنیشانكرد.
له‌كاتێكدا مسته‌ر سوله‌یمان سه‌رقاڵی چاكسازی بو له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، به‌یاننامه گشتیه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی توندوتیژی پێوه‌دیار بو. له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ناتوانێت باوه‌ڕ بكات كه ئێستا كاتی هه‌ڵگرتنی ئه‌و یاسا ئیمێرجنسییانه بێت كه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردودا خه‌ڵكی پێ چه‌وسێندراوه‌ته‌وه و خراونه‌ته زیندانه‌وه. زۆربه‌ی ئاماژه‌كان، مسته‌ر سوله‌یمان وتی هێشتا" كه‌لتوری وڵاته‌كه‌ی" بۆ دیموكراتی ئاماده نیه.
مسته‌ر سوله‌یمان به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه ناڕوات كه لێی داوا كراوه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیشی سه‌رقاڵی دانانی خشته‌یه‌كن كه به‌لانی كه‌مه‌وه ده‌نگدانێكی ئازادانه‌ی له كۆتایی ئه‌مساڵدا تێدا بێت، كه دیموكراتی بۆ ئه‌و وڵاته بهێنێت.
حكومه‌تی میسر ناتوانێت چاكسازییه‌ك هه‌ڵبژێرێت كه بۆ دورترین ماوه كاربكات، پێویسته سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن به هه‌مو مانایه‌ك به‌شداری له پرۆسه‌ی چاكسازیه‌كه‌دا بكه‌ن. پێویسته یاسا ئیمێرجنسییه‌كان (كتوپڕ و له ناكاوه‌كان) هه‌ڵبگیرێن و زه‌مانی ئازادی بیر‌و راو رێكخراوه‌كان بدرێت. هه‌مو خۆپیشانده‌ره زیندانیكراوه‌كان ئازاد بكرێن و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتیش كه روبه‌ڕوی خۆپیشانده‌ران بونه‌وه دادگایی بكرێن.
پێویسته حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن به‌یه‌كه‌وه كاتێك بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابنێن و كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌كه دروست بكه‌ن، میسریه‌كان و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌یان بكه‌ن. حكومه‌ت ئۆپۆزسیۆن پێویستیان به‌وه‌یه كه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ دانانی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی لایه‌نه‌كان و خۆكاندیدكردنی كاندیده‌كان و دڵنیاكردنه‌وه‌ی هه‌مولایه‌ك له سود وه‌رگرتنیان له میدیای گشتی وڵات.
دواجار، گفتوگۆ و دیبه‌یتێكی گشتی له‌سه‌ر داهاتوی میسر ئه‌نجام بدرێت، تیایدا میسریه‌كان بڕیار بده‌ن.
سه‌رچاوه: نیویۆرك تایمز