Print
 كه‌ركوك ‌و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان
Wednesday, August 29, 2007
ره‌زا مه‌نوچه‌هری‌
دۆزی‌ كه‌ركوك یه‌كێكه‌ له‌ دۆزه‌ ئاڵۆزكراوه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌، سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ رێگا چاره‌ی‌ زۆری‌ بۆ دانراوه‌ هێشتا بێ‌ چاره‌سه‌ری‌ ماوه‌ته‌وه‌. هۆكاری‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌یسی‌ كه‌ركوك بووه‌ به‌ كه‌یسكی‌ ئاڵۆز، شێوه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ عێراق بووه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كه‌ركوك. له‌ پێش ده‌سه‌لاَتی‌ به‌عس‌و له‌كاتی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عسدا ناره‌وایی‌‌و نادادپه‌روه‌ریی‌ زۆر به‌رانبه‌ر به‌دانیشتوانی‌ كه‌ركوك ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ كۆچپێكردن‌و گۆڕینی‌ باری‌ دیمۆگرافی‌‌و به‌عه‌ره‌بكردن‌و نكۆڵیكردن له‌ گه‌لانی‌ دانیشتووی‌ كه‌ركوك‌و پێكهاته‌كه‌ی‌ توخمێكی‌ سه‌ره‌كیی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ناوه‌ندبووه‌. پاش روخاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ به‌عس ئومێدی‌ ئه‌وه‌ ده‌كرا كه‌ پاشماوه‌ی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ به‌عس به‌تایبه‌تی‌ له‌ناوچه‌ی‌ كه‌ركوك بسڕدرێته‌وه‌و بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی‌ بكرێته‌وه‌.
به‌ڵام پاش پرۆسه‌ی‌ رزگاری‌ به‌هۆی‌ پێبه‌ندبونی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان‌و ئه‌و هه‌ستیارییه‌ی‌ كه‌ به‌رانبه‌ر كه‌ركوك له‌ ئاستی‌ ناوچه‌كه‌دا هه‌یه‌و له‌دواییدا ده‌ستێوه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌‌و له‌ناو هه‌مویاندا خه‌مساردیی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كورد‌و نه‌بونی‌ ئیراده‌و به‌رنامه‌یه‌ك بۆ پراكتیزه‌كردنی‌ ئه‌و بڕیارانه‌ی‌ په‌یوه‌ستبوون به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی‌ زیاتر دواخستنی‌ ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ بارودۆخی‌ كه‌ركوك.
له‌م نێوانه‌دا كه‌ باس له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگا چاره‌ی‌ جۆراوجۆر بۆ كه‌ركوك ده‌كرێت بیرۆكه‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و پرسه‌ كه‌وتۆته‌ نێو باس‌و خواسه‌كان. له‌ بیرۆكه‌ی‌ نوێدا باشترین چاره‌سه‌ری‌ له‌وه‌دا ده‌بینرێته‌وه‌ كه‌ كێشه‌ دروستكراوه‌كه‌ی‌ كه‌ركوك بدرێته‌ ده‌ست نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و چه‌ندین لایه‌نی‌ جیهانی‌‌و هه‌رێمی‌ تێیدا به‌شداربن. خۆی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوك بۆ نێو هۆڵه‌كانی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان نیشانه‌ی‌ نه‌بوونی‌ ئیراده‌ی سیاسی‌ جیدییه‌ له‌ عێراقدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌، یان له‌مانایه‌كی‌ دیكه‌دا نیشانه‌ی‌ شكستی‌ رێگه‌ چاره‌یه‌كی‌ تره‌و به‌بنبه‌ست گه‌یشتنی‌ هه‌ماهه‌نگیی ناوخۆییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌یه‌كی‌ ناوخۆیی‌.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بدرێت كه‌یسی‌ كه‌ركوك بدرێته‌ ده‌ست یوئێن كێشه‌كه‌ به‌چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌إوات‌و چیی‌ به‌سه‌ردێت؟ له‌ یه‌كه‌م روانیندا گه‌لان‌و هێزه‌ سیاسیه‌كانی‌ عێراق ئه‌زمونێكی‌ باشیان له‌گه‌ڵ‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كاندا نیه‌، چونكه‌ مێژویی‌ په‌یوه‌ندی‌ یوئێن له‌گه‌ڵ‌ گه‌لانی‌ عێراق‌و هێزه‌ سیاسیه‌كاندا زۆر جار یان ته‌نانه‌ت هه‌میشه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ناوه‌ندی‌ نا مه‌شروعدا شكاوه‌ته‌وه‌. یوئێن نه‌یتوانیوه‌ له‌ عێراقدا رۆڵێكی‌ پۆزه‌تیڤ بگێرێت. چ بۆ شه‌رمه‌زاركردنی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ دیكتاتۆری‌ له‌ عێراقدا بووبێت، یان چ به‌رانبه‌ر به‌ كیمیاباران‌و ئه‌نفال‌و ته‌عریبی‌ كه‌ركوك بووبێت.
له‌و حاڵه‌تانه‌دا جگه‌ له‌ بێده‌نگی‌‌و بێ‌ هه‌ڵوێستی‌ نه‌یتوانیوه‌ بڕیارێك یان هه‌ڵویستێك وه‌ربگرێت كه‌شایانی‌ متمانه‌پێكردن بێت. له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ كوشتاری‌ شیعه‌كان ووشككردنی‌ هۆڕه‌كان‌و پێشێڵ‌ كردنی‌ مافی‌ مرۆڤ هه‌ر بێده‌نگی‌‌و بی‌ رۆڵیی‌ دووباره‌ بووه‌ته‌وه‌.
له‌ پاش جێه‌جێكردنی‌ بإیاری‌ نه‌وت به‌رانبه‌ر به‌ خۆراك دیسان یوئێن وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ گه‌نده‌ڵ‌ كه‌ هاوكاری‌ مانه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ دیكتاتۆری‌ كردوه‌ خۆی‌ به‌هێزو گه‌ڵانی‌ عێراق ناساندوه‌.
یوئێن ‌و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی‌ له‌ كوردستان‌و عێراق بوونه‌ ناوه‌ندێكی‌ گرنگی‌ پاره‌ كۆكردنه‌وه‌‌و به‌فیإۆدانی‌ سامانی‌ وڵات. ئه‌م ئه‌زمون‌و مێژوه‌، نامتمانه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌نێوان كوردو یوئێن دروستكردووه‌و گومان له‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌ربه‌خۆیی‌‌و دادپه‌روه‌ربونی‌ خۆی‌ به‌رانبه‌ر به‌و كێشه‌ دروستكراوه‌ كه‌ پێشتر لێی‌ بێده‌نگ بوه‌ بپارێزێت، به‌تایبه‌ت كه‌ زه‌خت‌وگوشار له‌ لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌ له‌ ژێر چه‌تری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌بنه‌ شه‌ریك بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌‌و له‌ هه‌مانكاتدا هێزی‌ بإیار له‌ ده‌ستی‌ ئه‌وانه‌دا ده‌بێت كه‌ لایه‌نی‌ زوڵملێكراوی‌ كه‌یسه‌كه‌ نیین‌و ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌‌و شه‌ریكانه‌ ده‌یانه‌وێت بارودۆخه‌كه‌ له‌‌وه‌ خراپتر بێت‌و كورد كه‌ لایه‌نی‌ سه‌ره‌كییه‌ هیچی‌ پێنه‌گات بۆ ئه‌م نمونه‌یه‌ ئینگلته‌را‌و توركیا‌و سعودیا به‌سن كه‌ دژایه‌تیمان بكه‌ن‌و كورد بۆ جارێكتی‌ تر شكست بخوات.
له‌ ئاستی‌ جیهانیدا نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان چووه‌ته‌ كوێی‌ جیهان‌و خواستبێتی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌یه‌ك بكات ده‌ستێوه‌ردانه‌كان به‌إاده‌یه‌ك بوون كه‌ له‌ دوایدا به‌هه‌ڵواسراوی‌‌و بێ‌ چاره‌سه‌ركردن ئه‌و شوێنه‌ی‌ به‌جێهێشتوه‌، یان كێشه‌ی‌ ئه‌وه‌نده‌ دواخستوه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌نه‌ ماف خوراوه‌كه‌ی‌ بێزاركردوه‌.
نمونه‌ی‌ یوئێن ‌و فه‌له‌ستین، یوئێن‌و لوبنان، یوئێن‌و سۆماڵ‌‌و یوئێن‌و دارفۆر، یوئێن‌و قۆبرس چه‌ند نمونه‌یه‌كی‌ ئاڵۆز‌و نادیاری‌ پراكتیكه‌كانی‌ یوئێن بوون.
له‌و حاڵه‌ته‌دا‌و به‌پێی‌ مێژوو رابردووی‌ یوئێن له‌ عێراق‌ودووباره‌ بوونه‌وه‌ی‌ هه‌مان پراتیك له‌ هه‌ندێك وڵاتی‌ تریشدا، ئایا سپاردنی‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركوكمان به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان به‌ مانای‌ دواخستنی‌ هه‌میشه‌یی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوك‌و ناوچه‌دا بڕاوه‌كانی‌ تری‌ كوردستان نییه‌ بۆ باوه‌شی‌ كوردستان. ئایا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌توانێت ئیراده‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆو دادپه‌روه‌رانه‌ به‌بێ‌ رۆڵی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ‌‌و ئه‌و هێزه‌ نه‌یارانه‌ی‌ كه‌ دژی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ كه‌ركوكن بۆ سه‌ر هه‌رێمی‌ كوردستان‌و هه‌ق بۆ هه‌قدار بگه‌ڕێنێته‌وه‌.
له‌و بڕوایه‌دا نیم كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بتوانێت ئه‌وكاره‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت‌و نابێت چاره‌نوس‌و داهاتوی‌ گه‌له‌كه‌مان بده‌ینه‌ ده‌ستی‌ یوئێن كه‌ خاوه‌نی‌ ئه‌زمونی‌ خراپ‌و ئاڵۆزه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌كه‌مان به‌گشتی‌‌و كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌.
Sbeiy.com © 2007