نوسینی: اکرام یوسف
له عه‌ره‌بیه‌وه: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
"هتله‌ر خۆی کوشت... you can do it "
" بڕۆ وازبێنه ئه‌مه‌وێت بنوم"
"بڕۆ و وازبێنه ده‌مه‌وێت سه‌رم بتاشم"
"بڕۆ و وازبێنه ده‌سته‌کانم دێشێت"
" بڕۆ وازبێنه بیری ژنه‌که‌م ده‌که‌م"
له هه‌مو جیهاندا وشه‌یه‌ک ده‌ستناکه‌وێت جوانی و خۆشی ئه‌م روداوه‌ی پێ باسبکرێت یان هه‌ستی میسریه‌کان راڤه‌بکات، یان به‌قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی دڵۆپێک خوێنی شه‌هێدێک یان بریندارێک بێت... له کۆتایدا، ئه‌مڕۆ شه‌هیدان رێزیان لێ‌گیرا... له به‌یانی سێیه‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای سوپادا... وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سوپا سڵاویکی سه‌ربازیانه‌ی کرد دوای ئه‌وه‌ی شه‌هیدانی به نه‌مر دانا... بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا میسریه‌کان رێزیان لێدگیرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسێکه‌وه... له سه‌رده‌می سته‌مکاردا، سته‌مکاریی و دڕنده‌یی و خۆ به گه‌وره‌زانینێکی شێتانه گه‌وره ده‌بو، ته‌نانه‌ت بچوکترین ده‌ستوپێوه‌ندی سته‌مکار به‌شه‌رێکی له میسریه‌کان نه‌ده‌بینی که شایه‌نی رێزبن... پیرۆزی گیانی شه‌هیدانمان بێت به‌هه‌شتی نه‌مران... با دڵ و ده‌رونی که‌سوکاریان ئاسوده‌بێت... خوێنیان به فیڕۆ نه‌ڕۆیشت... میسر رزگاری بو... رێز‌و شکۆمه‌ندی گه‌ڕایه‌وه بۆ 85 ملوێن ئینسانی میسری... له ئه‌نجامی روداوه گه‌نده‌ڵیه‌کاندا خوێنی سه‌دان که‌س ونبو و به فیڕۆچون، سه‌ته‌مکار ئه‌رکی پرسه و سه‌رخۆشیه‌کی له که‌سوکاری هه‌زار و دوسه‌د قوربانی روداوی (العبارة) نه‌کێشا، 550 قوربانی روداوی دویقه، 400 کوژراو له روداوی (قطار الصعید)، گیانی شه‌هیدانی شانۆی (بني یوسف)، چه‌ندینی تر له و روداوانه‌ی که میسریه‌کان تیا بون به قوربانی، به‌بێ لێپرسینه‌وه له به‌رپرسیارانی ئه‌و روداوانه، یان وشه‌یه‌کی دڵنه‌وایی له (نیرۆنی میسره‌وه) بۆیه رۆشتنی جێگه‌ی داخ نیه. بۆ یه‌که‌م جار له مێژوه‌وه که هه‌ردو وڵاتی میسر له پێش حه‌وت هه‌زار ساڵه‌وه یه‌کیان گرت ده‌بین به خاوه‌نی سه‌رۆکی پێش‌و (رأیس سابق)، ره‌نگه ته‌نها له‌م ده‌رگایه‌وه سه‌رۆکی پێشومان بچێته ناو مێژوه‌وه... ئه‌و بو به یه‌که‌م سه‌رۆکی پێشوی میسر... به هه‌رحاڵ، ده‌رگای مێژو فراوانه بۆ هه‌موان، هه‌ندێک ده‌رگا هه‌یه بۆ مه‌زنه‌کانه... بێگومان سته‌مکاره‌که‌ی ئێمه له‌و ده‌رگایه‌وه ده‌چێته ناو مێژوه‌وه که نیرون و هتلر و موسۆلۆنی و شاوشیسکۆ و سوهارتو و شای ئیران و (سه‌دام حسه‌ین... وه‌رگێڕ) لێ چونه ژوره‌وه ئه‌مانه ته‌نیا به نمونه.
هه‌لگیرسانی شۆڕش ـ وه‌ک خۆی ـ له‌ناکاو و کتوپڕنه‌بو... زۆر که‌س چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگیرسانی ده‌کرد، به‌ڵام به‌م خێراییه نا... له وتارێکمدا له دوارۆژه‌کانی دیسه‌مبه‌ری رابوردودا له‌ژێر ناونیشانی "هه‌مو مژدانه‌کان له مانگێکی تردا ده‌بن" نوسیبوم: "شۆڕش له مێژودا، له‌ناکاو هه‌ڵدگیرسێت، له‌وانه‌یه له‌نێوان شه‌و و رۆژێکدا ده‌ستپێبکات، به‌ڵام مێژونوسه‌کان پێشوه‌خت و به‌خێرایی ده‌توانن پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش بکه‌ن. ئێمه ـ له جیهانی عاره‌بی ـ دا له ره‌حمی دایکماندا شۆڕش پێده‌گات و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هۆکاره‌کانی ئاشکرایه، پێشبینیه‌کان فێل له چاومان ناکه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێک تائێستاش لایان وایه که ئه‌مه شۆڕشێکی له ناکاو بو!" ئه‌مه شۆڕشێکه که مێژونوسان له دوایدا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵگیرسانی له خۆوه نه‌بو... به‌ڵکو ئه‌مه به‌ری ئه‌و چاندنه‌یه که باوباپیرانمان چاندیان له‌و رۆژه‌وه که هه‌ڵوێستی (عرابي) له‌به‌رده‌م (خدیو توفیق)دا وه‌ریگرت و به‌رپه‌رچی دایه‌وه که میسریه‌کان کۆیله‌ی حاکمه‌کان بن، له دواجاردا باوکانمان وا ده‌گێڕنه‌وه که له‌ماوه‌ی سه‌دو سی ساڵدا قوربانی و خوێنیان به‌خشیه‌وه تا هێزی وه‌به‌ر نه‌وه‌کانی خۆی گه‌ڕانۆته‌وه، په‌یمانیان داب‌و که ده‌بێت خه‌باتیان به‌ربگرێت.
کاتێک له‌گه‌ڵ لاوانی میسردا له یه‌که‌م رۆژه‌وه په‌یوه‌ندیم کرد به شۆڕشه‌وه، له ناوچه‌ی "نه‌یا"ی هه‌ژارانه‌وه ده‌رپه‌ڕین بۆ گۆڕه‌پانی ته‌حریر، نه‌م ده‌توانی فرمێسکی چاوه‌کانم وشکه‌م کاتێک ده‌مبینی له‌هه‌مو لایه‌که‌وه و له هه‌مو ئینتماکانه‌وه، له هه‌مو ئاسته کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریه‌کانه‌وه خه‌ڵک کۆده‌بونه‌وه، ئه‌مه راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ساڵی 1977ی بیر ده‌خستمه‌وه، دوای رۆشتنی 3 کیلۆمه‌تر هه‌ستم به ماندوبون کرد، خۆم کۆکرده‌وه و ئه‌و رۆژه‌م بۆ هات که له ریزی دوایی خۆپیشانده‌رانه‌وه بڕۆم... دوای ماوه‌یه‌ک خۆپیشانده‌ران به‌زییان به ئێمه‌دا هاته‌وه و هه‌ندێک خێرایی رۆشتنه‌کانیان که‌مکرده‌وه بۆ رێزگرتن له گه‌وره ساڵی ئێمه... دواجار ته‌نیا له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆیشتم و نه‌مده‌توانی وه‌ک ئه‌وان هوتافات بکێشم... ئه‌و رۆژه هه‌ستم کرد رانه‌هاتوم هیچ ئومێدێکم هه‌بێت له دنیادا جگه له سه‌رکه‌وتن... ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ ئه‌و ئومێده‌م هاته دی که سێ ده‌یه‌یه ئاواتی بۆ ده‌خوازم.
له رۆژانی ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه‌دا، له دڵه‌وه خۆشیم پیاده‌هات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌ترسام له رودانی سه‌رکوتکرنی و داپلۆسینی ریزه‌کانی خۆپیشانده‌ران، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبونی هه‌ر لاوێکدا ترسم زیادی ده‌کره له‌وه‌ی که ئه‌م خوێنه به فیڕۆ بڕوات، دوای ئه‌وه‌ی که سته‌مکاری لێکه‌وتو یه‌که‌م وتاری دا، که بانگهێشتێکی پیسی ده‌کرد بۆ ئارامبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، رێگه‌پێدانی تا په‌یمانه‌کانی جێبه‌جێ بکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی سێ ده‌یه به‌س نه‌بوبێت بۆ فێربونی رێزلێگرتنی میسریه‌کان و رێزگرتنی په‌یمانه‌کانی خۆی... له راستیدا هیچ وپوچترین قسه ئه‌و په‌یمانانه بون که ده‌یدا به گوێی خۆپیشانده‌راندا، نه‌مانبیستوه و نه‌مانبینیوه شۆڕشێک هه‌بێت له نیوه‌ی رێگه‌دا وه‌ستابێت، یان شۆڕشگێران پشویان دابێت، ملی خۆیان و خه‌ونه‌کانیان راده‌ستی سته‌مکاران بکه‌ن که به‌رده‌وام فێڵی لێکردون و به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کردون و تاوانی به‌رامبه‌ر کردون به درێژایی سی ساڵ.
دیسان سه‌یره، هه‌ندێک سۆزدارن، بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ی دیکتاتۆر که ده‌یوێت له‌سه‌ر ئه‌م خاکه ده‌مرێت، نازان و بیریان چۆته‌وه که له راستیدا ناتوانێت بڕوات بۆ زۆرێک له وڵاتانی جیهان، چونکه یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان رێگه‌یان داوه که له دادگایه‌که‌وه بانگبکرێن به تۆمه‌تی " تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی" ئه‌و تاوانانه دۆکۆمێنتکراوه به‌لای که‌مه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م دوهه‌فته‌یه‌ی رابوردودا کردی، خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که به گوله‌ی گه‌رمی پیاوه‌کانی ئه‌و کوژران له ملی ئه‌ون و ئابڕوی ده‌بن.. بۆیه ناتوانێت بڕوات بۆ زۆرێک له‌و وڵاتانه‌ی که واژۆی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه‌یان کردوه.
هه‌ستم کرد یه‌کجار ماندوم که ماوه‌ی 17 رۆژه، رۆژی ته‌نیا 2 ده‌مژمێر ده‌نوم، بڕیارم ده‌م به‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه، تا نه‌بم به بار به‌سه‌ر نه‌وکانمه‌وه له گۆڕه‌پانه‌که‌دا، خه‌ریکبن به حاڵه‌تی ته‌ندروستی منه‌وه و ببم به ئه‌رک بۆیان... له رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌مدا بیرم کرده‌وه که ئه‌مه یه‌که‌م شۆڕشه له مێژودا ئه‌وه‌نده خۆسه‌ریی له سایه‌یدا بێت... لاوێکم بینی قژ و سمێڵی خۆی به‌شێوازی هیتله‌ر بڕیبو، دروشمێکی به‌رزکردبوه‌وه نوسرابو "هتله‌ر خۆی کوشت... you can do it "... بیرمکرده‌وه منیش سبه‌ینێ دروشمێک به‌رزبکه‌مه‌وه بنوسم: "بڕۆ وازبێنه ئه‌مه‌وێت بنوم" هه‌روه‌ک ئه‌و دروشمانه‌ی که لاوان به‌رزیان کردۆته‌وه بۆ نمونه" بڕۆ و وازبێنه ده‌سته‌کانم دێشێت"... یان "بڕۆ و وازبێنه ده‌مه‌وێت سه‌رم بتاشم" و "بڕۆ و وازبێنه بیری ژنه‌که‌م ده‌که‌م"... کاتێک گه‌یشتمه ماڵه‌وه، په‌نجه‌م نا به دوگه‌می ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌دا بینیم جێگره‌که‌ی وازهێنانی راده‌گه‌یه‌نێت... یا ألله! دواجار سته‌مکار وزیهێنا! به‌و جۆره‌ی که به ته‌واوه‌تی شایسته‌یه‌تی.
ئه‌مڕۆ راپه‌ڕینی میسر گۆڕا بۆ شۆڕشێکی راسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ریی... ئه‌مڕۆ مافی خۆیانه میسریه‌کان دڵخۆشبن و ئاهه‌نگبێڕن چۆنیان ده‌وێت... نابێت ئه‌وه‌یان بیر بچیت سبه‌ینێ ده‌ست ده‌که‌ین به هه‌ڵنان و دروستکردن... یه‌که‌م هه‌وڵیشمان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌بێت شۆڕشه‌که‌مان بپارێزین له دزین... مژده بڕیاری لاوانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر بو، ئه‌وانه‌ی که رۆشتن بۆ وێستگه‌ی مترۆ که به ناوی سته‌مکاره‌وه ناو نه‌ده‌برێت، بۆ ئه‌وه‌ی بیکوژێنه‌وه و له‌سه‌ری بنوسن "وێستگه‌ی شه‌هیدان".
شکۆداریی و نه‌مریی بۆ شه‌هیدانی نیشتیمان... پیرۆزیان بێت به‌هه‌شتی نه‌مری... خوێنتان به فیرۆ ناڕوات. ئای له گه‌وره‌یی گه‌ل و له جوانی نیشتیمان!
سه‌رچاوه: ئه‌هوار