|
فه‌رمانبه‌ران و کرێکارانی ناوچه جیاوازه‌کانی میسر ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندان |
Saturday, February 12, 2011 |
(سبه‌ی):
خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌کانتی هاولاتیانی میسر دژی ده‌سه‌ڵات فراوانتر ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا فه‌رمانبه‌ران و کرێکاران هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) له‌گه‌ڵ 17یه‌م رۆژی خۆپیشاندانه‌کان له میسر، ده‌یان هه‌زار فه‌رمانبه‌رانی حکومی و کرێکارانی شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی میسر ده‌ستیان کرد به خۆپیشاندان و هاتنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
له‌هه‌مانکاتدا فه‌رمانبه‌رانی حکومی داوا ده‌که‌ن ژیان و گوزه‌رانیان باشتر بکرێت و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاته 30 ساڵییه‌که‌ی موباره‌ک بهێنرێت.
هاوکات پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌ران له ده‌وری باره‌گای ئه‌نجومه‌نی گه‌ل کۆبونه‌وه‌و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان گرت، له‌مڕۆوه بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپا له‌ناوجه جیاوازه‌کانی قاهیره فراوانتر بوه‌و کۆنتڕۆڵی باره‌گاکانی کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی و ده‌زگای هه‌واڵگری و باره‌گای ته‌له‌فیزیۆنی وڵاتیان کردوه. |
|
|