Print
 سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ: ئه‌مشه‌و موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت
Saturday, February 12, 2011

 (سبه‌ی‌):
به‌ گوێره‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ، حوسنی‌ موباره‌ك، سه‌رۆكی‌ میسر له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ شاری‌ قاهیره‌، له‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند سه‌عاتی‌ داهاتو به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ گه‌شتوه‌، ئه‌مشه‌و موباره‌ك وازهێنانی‌ له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ لیۆن بانیتا، به‌رپرسی ده‌زگای‌ هه‌واڵگری‌ ئه‌مه‌ریكا (C.I.A)، له‌ناو دانیشتنی‌ كۆنگرێسدا رایگه‌یاندوه‌ "به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌ ده‌ستم گه‌شتوه‌، پێده‌چێت ئه‌مشه‌و موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ له‌ لێدوانێكیاندا بۆ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ بی بی سی، ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه‌ پێش هاتنی سبه‌ینێ‌ (هه‌ینی)‌، حوسنی‌ موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات ده‌هێنێت.
له‌ لێدوانێكدا بۆ تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ بی بی سی، ئه‌حمه‌د شه‌فیق سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر ئاشكرایكرد، پێده‌چێت موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
هاوكات حه‌سام به‌دراوی‌، ئه‌مینداری‌ حیزبی نیشتمانی‌ ده‌سه‌ڵاتدار به‌ تۆڕه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌: پێموایه‌ پێش هه‌ینی‌ موباره‌ك وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌ران بداته‌وه‌.
پرسیاریشی لێكراوه‌ داخۆ پێش سبه‌ینێ‌ (هه‌ینی)‌ پێده‌چێت موباره‌ك واز له‌ كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنێت، له‌ وه‌ڵامدا به‌دراوی‌ وتویه‌تی "پێده‌چێت پێش سبه‌ینێ هه‌ڵوێستی‌ خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌‌ رابگه‌یه‌نێت".

Sbeiy.com © 2007