Print
 هه‌زاران که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌ته‌وه‌
Saturday, February 12, 2011

(سبه‌ی):
دوابه‌دوای لێدوانه‌که‌ی دوێنێی موباره‌ک، هه‌زاران که‌س له‌ خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبونه‌ته‌وه‌و داوای ده‌کردنی سه‌رۆکی وڵات ده‌که‌ن.
دوێنێ (پێنجشه‌ممه‌) حوسنی موباره‌ک، سه‌رۆکی میسر له‌لێدوانێکی تۆمارکراودا، رایگه‌یاند، که‌ داواکاری خۆپیشانده‌ران ره‌وایه‌و داواکانیان جێبه‌جێ ده‌که‌ن، دوپاتیشی کرده‌وه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنێکی نه‌زیهی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجامده‌درێت و به‌ڵێنیشدا، بۆ خولی داهاتوی سه‌رۆکایه‌تی خۆی کاندید نه‌کاته‌وه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ وازهێنانی بکات له‌ده‌سه‌ڵات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه‌ هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م باره‌گای کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی و کۆشکی (عروبه‌) له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر کۆبونه‌وه‌ته‌وه‌و داوا ده‌که‌ن موباره‌ک واز له‌ ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
له‌هه‌مانکاتدا خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌کی نێوان کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی و گۆڕه‌پانی (ته‌حریر)یان گرتوه‌.
له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌کانی سوپا له‌ده‌وروبه‌ری کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی بڵاوبونه‌ته‌وه‌و رێگا له‌ نزیکبونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران ده‌گرن و هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن.
Sbeiy.com © 2007