Print
 موباره‌ك ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتی‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سوپا سپارد
Saturday, February 12, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ 18 رۆژ به‌رده‌وامی‌ خۆپیشاندانی‌ میسریه‌كان، ئه‌م شه‌و له‌ به‌یانێكدا حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ میسر ده‌ستی‌ له‌كاركێشایه‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتی‌ سپارد به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سوپای‌ وڵات.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ موباره‌ك كه‌ له‌لایه‌ن عومه‌ر سلێمانی‌ جێگرییه‌وه‌ راگه‌یه‌ندرا، كه‌ ئاماژه‌بو بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ خۆپیشانده‌ره‌ میسرییه‌كان، هاوكات عومه‌ر سلێمان رایگه‌یاند كه‌ حوسنی‌ موباره‌كی‌ سه‌رۆكی‌ میسر ده‌ستی‌ له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی‌ وڵاتیش له‌م كاته‌دا سپاردوه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ سوپای‌ میسر.
له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی‌ موباره‌ك جه‌ماوه‌ری‌ خۆپیشانده‌ر له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ میسر له‌ هوتاف كێشان دژی‌ موباره‌ك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ییه‌وه‌ ده‌ستیانكردوه‌ به‌ ئاهه‌نگ گێڕان به‌بۆنه‌ی‌ ئه‌و گۆڕانه‌ی‌ له‌ میسردا به‌ده‌ستیانهێنا و سه‌رۆكێكی‌ دیكتاتۆریان به‌ خۆپیشاندان له‌سه‌ر ته‌خت هێنایه‌خواره‌ و ملكه‌چی‌ خواسته‌كانی‌ گه‌لیان كرد و ده‌ستیان پێ له‌كاركێشایه‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007