|
میسر؛ خۆپیشاندانی هاوڵاتیان له‌قاهیره ده‌ستیپێکرده‌وه‌و داوای ده‌رکردنی حوسنی موباره‌ک ده‌که‌ن |
Monday, February 14, 2011 |
(سبه‌ی):
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) خۆپیشاندانی هاوڵاتییان میسر له‌قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌ستیپێکردوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ده‌یان هاوڵاتی له‌مه‌یدانی ئازادی له ناوه‌ڕاستی قاهیره ده‌ستیان کردوه به خۆپیشاندان و داوا ده‌که‌ن، حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی وڵات، ده‌سه‌ڵات به‌جێبهێڵێت.
له‌هه‌مانکاتدا هێزه‌کانی سوپا‌و پۆلیس که له‌دوێنێ (هه‌ینی)ه‌وه له‌شاره‌کان بڵاوبونه‌ته‌وه، له‌هه‌وڵدان بۆ بڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران له قاهیره.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، خۆپیشانده‌ران ئاگریان به‌رداوه‌ته کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی حکومی له‌نزیک مه‌یدانی ئازادی له قاهیره.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه که دره‌نگانێکی شه‌وی رابوردو حوسنی موباره‌کی سه‌رۆکی میسر، بهڵێنیدا که چه‌ند ههنگاوێکی نوێ بنێت له‌پێناو چاکسازی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتدا‌و له‌یه‌که‌م هه‌نگاویشدا، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌تی میسر و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ.
|
|
|