|
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانیدا به‌شداری نه‌كردو جه‌ماوه‌ریشی هان نه‌داوه بۆ به‌شداریكردن تێیدا |
Saturday, February 19, 2011 |
(سبه‌ی):
دوای ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ند كه‌سێك دروشم و ئاڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان به‌رزكرده‌وه، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ره‌تیكرده‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شداری كردبێت، یاخود جه‌ماوه‌ری هاندابێت بۆ به‌شداریكردن.
له لێدوانێكدا بۆ KNN، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سلێمانیدا به‌شداری نه‌كردو جه‌ماوه‌ریشی هان نه‌داوه بۆ به‌شداریكردن تێیدا.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش ئاڵا‌و دروشمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان له ناو خۆپیشاندانه‌كه به‌رزكردبوه‌وه، وته‌بێژی گۆڕان وتی: ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاڵا‌و دروشمی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه له ناو خۆپیشاندانه‌كه‌دا، پێده‌چێت سه‌ر به حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوبن. |
|
|