Print
 سلێمانی‌؛ خۆپیشانده‌ران داوای‌ چاكسازی‌ و لێپێچینه‌وه‌یان كرد له‌ گه‌نده‌ڵكاران
Saturday, February 19, 2011

(سبه‌ی‌):
وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ و نه‌بونی‌ خزمه‌تگوزاری‌ له‌ هه‌رێمی‌ كورستان، سه‌عات 2:00ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ تۆڕی‌ به‌رگری‌ له‌ ماف و ئازادییه‌كانی‌ خه‌ڵك، له‌ گۆڕه‌پانی‌ به‌رده‌ركی‌ سه‌رای‌ شاری‌ سلێمانی‌، كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ فراوان ساز كرا به‌ به‌شداری‌ ژماریه‌كی‌ زۆر له‌ كه‌سایه‌تی‌ سیاسی‌ و پارت و لایه‌نی‌ سه‌ربه‌خۆ و رێكخراو و گروپی‌ تایبه‌ت به‌ كۆمه‌ڵی‌ مه‌ده‌نی‌ و هه‌زاران هاوڵاتیی‌ دانیشتوی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌.
له‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆدا چه‌ندین دروشمی‌ جۆراوجۆر به‌رز كرانه‌وه‌ وه‌ك (تا كار له‌ كار نه‌ترازاوه‌ ده‌سه‌ڵات كاتت ماوه‌، ئێره‌ كوردستانه‌ مه‌رگی‌ گه‌نده‌ڵكارانه‌، جامی‌ جه‌ماوه‌ر لێی‌ ده‌ڕژێت، یان خۆتا بگۆڕن یان ئه‌تانگۆڕین)، هه‌روها چه‌ندین چالاكیی‌ دیكه‌ی‌ جۆراو جۆر ئه‌نجام درا
هاوڵاتیه‌كی‌ به‌شداربوی‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: بۆ هه‌مو لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین كه‌ ئێمه‌ی‌ گه‌نجان هیچ ده‌ستێكی‌ حیزبی‌ هانیی‌ نه‌داوین بۆ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م چالاكییه‌.
وتیشی‌: ئێمه‌ هه‌مومان بێ‌ ئیش و بێكارین و هاتوین داوای‌ مافی‌ خۆمان ده‌كه‌ین، ماوه‌ی‌ 18 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێم هیچی وایان بۆ نه‌كردوین بۆیه‌ داوای‌ چاكسازی‌ ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین بڕوخێت ده‌سه‌ڵاتی‌ گه‌نده‌ڵكاران.
سیروان عه‌ول و بێستون محه‌مه‌د

 

 

Sbeiy.com © 2007