Print
 له‌ هه‌ولێر و سۆران مه‌كۆی‌ سه‌ركی‌ گۆڕان سوتێنرا و له‌ دهۆكیش تاڵانكرا
Saturday, February 19, 2011
(سبه‌ی‌):
دوای‌ روداوه‌كانی‌ ئه‌مڕۆ سلێمانی‌، له‌ شاری‌ هه‌ولێر و قه‌زای سۆران مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان سوتێنرا، هاوكات له‌ شاری‌ دهۆكیش مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان تاڵانكرا.
هه‌رچه‌نده‌ له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راگه‌یه‌نرا كه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌گۆڕانه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن كادران و لایه‌نگرانی‌ پارتییه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك و سۆران هێرشكرایه‌ سه‌ر مه‌كۆكانی‌ گۆرَِان.
په‌یامنێرمان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ پێی راگه‌یاندین كه‌ دوای‌ روداوه‌كانی‌ سلێمانی‌ كۆمه‌ڵێك له‌ لایه‌نگران و كادرانی‌ پارتی‌ چونه‌ته‌ سه‌ر مه‌كۆی‌ گۆڕان و مه‌كۆكه‌یان سوتاندوه‌.
هاوكات په‌یامنێرمان له‌ دهۆكه‌وه‌ پێی‌ راگه‌یاندین كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ لایه‌نگران و كادرانی‌ پارتی‌ چونه‌ته‌ سه‌ر مه‌كۆی‌ گۆڕان و و تاڵانیانكردوه‌ و ئاڵای‌ گۆڕانیان له‌ مه‌كۆكه‌ داگرتوه‌ و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سوكایه‌تیان پێكردوه‌.
هه‌ر ئه‌مشه‌ویش له‌ قه‌زای سۆران لایه‌نگران و کادرانی پارتی مه‌کۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان سوتاند.
له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌ به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست سبه‌ی‌ كه‌وتوه‌ روداوه‌كه‌ی‌ سلێمانی‌ ده‌ستێكی‌ له‌پشتبوه‌ و هانی‌ خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ كه‌ په‌لاماری‌ لقی‌ 4ی‌ پارتی‌ بده‌ن، به‌پێی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ له‌ قی‌ 4یشه‌وه‌ به‌ سبه‌ی‌ گه‌یشتوه‌  پارتی‌ پێیوایه‌ كه‌ "خودی‌ یه‌كێتی‌ به‌رپرسه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی‌ كراوه‌ته‌سه‌ر لق"، به‌ڵام پارتی‌ هه‌م له‌ راگه‌یاندنه‌كان و هه‌م له‌ هه‌ولێر و دهۆكیش په‌لاماری‌ گۆڕانی‌ دا.
Sbeiy.com © 2007