Print
 سلێمانی‌؛ شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ هێزی‌ ئه‌منی و سه‌ربازی گیراوه‌
Saturday, February 19, 2011
(سبه‌ی‌):
سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ سه‌عات 7ی‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێوه‌ بۆ سه‌عات 7ی‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) هاتوچۆی‌ قه‌ده‌غه‌كرد، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م كوچه‌و كۆڵانه‌كانی‌ ئه‌مشاره‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌.
هاوكات له‌لایه‌ن پارتی‌ دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ نزیكه‌ی‌ 3 هه‌زار هێزی‌ زێره‌ڤانی‌ هێنراونه‌ته‌ سلێمانی‌ به‌ هه‌مو جۆره‌ چه‌كێكی‌ سوك و قورسه‌وه‌.
به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ به‌ (سبه‌ی‌) گه‌شتوه‌، له‌ ئێستادا ئه‌و هێزانه‌ له‌ باره‌گای‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ ده‌روازه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ وه‌ستێنراون.
به‌هۆی‌ گرتنه‌به‌ری‌ ئه‌و رێ و شوێنه‌ تونده‌ ئه‌منیانه‌ش گیراونه‌ته‌ به‌ر، دڵه‌راوكێ و نیگه‌رانی لای‌ دانیشتوانی‌ سلێمانی‌ دروستبوه‌و له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانیشدا ئاسته‌نگی هاتوچۆ، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ ئه‌منیانه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م هاتوچۆی‌ هاوڵاتیاندا دروستبوه‌.
Sbeiy.com © 2007