Print
 ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ له‌نده‌ن ئیدانه‌ی‌ كرده‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن
Saturday, February 19, 2011
(سبه‌ی‌):
ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كۆبونه‌ته‌وه‌ و ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ خوێناوییه‌ی‌ دوێنێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ن، هاوکات بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستیان به‌سه‌ر نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌دا گرت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌ له‌ باره‌گاکه‌ دورخرانه‌وه‌.
شۆڕش دۆڵبێشكی‌ یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ له‌ له‌نده‌ن به‌ (سبه‌ی‌) راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ره‌وه‌ندی‌ كوردی‌ هاتوینه‌ته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن و زۆر به‌ توندی‌ ئیدانه‌ی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ خوێناوییه‌ی‌ دوێنێی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌كه‌ین كه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی‌ سیڤیل ئه‌نجام دراو بوه‌ هۆی‌ كوژران و برینداربونی‌ 57 كه‌س.
وتیشی‌: داوا ده‌كه‌ین ئه‌نجامده‌رانی‌ ئه‌و كرده‌وه‌ خوێناوییه‌ بدرێنه‌ دادگا و لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
شۆڕش ئه‌وه‌شی وت: بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌ستمان به‌سه‌ر نوسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمدا گرت و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسی به‌ریتانیاوه‌ له‌ باره‌گاکه‌ دورخراینه‌وه‌.
Sbeiy.com © 2007