(سبه‌ی):
روداوه‌كانی 17/ 2/ 2011ی شاری سلێمانی و پارێزگای هه‌ولێر، ته‌قه‌كردن و كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، سوتاندنی هه‌ردو باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر و قه‌زای سۆران به‌به‌رچاوی داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، له‌شكركێشی و جوڵاندنی هێز به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له ململانێی سیاسیی ناوخۆدا... زنجیره‌یه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیدارن كه هه‌مومان ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوییه‌وه.
ئێمه له فراكسیۆنی گۆڕان له كاتێكدا هه‌ر جۆره به‌كارهێنانێكی توندوتیژی له خۆپیشانداندا ئیدانه و مه‌حكوم ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا زۆر به‌ڕونی ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نین كه ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی حیزبه‌وه، له‌ژیر هه‌ر پاساوێكدا بێت، تاوانێكه ئه‌نجامده‌رانی روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتی ده‌كاته‌وه، خوێنی هاوڵاتیانی كوردستان هێڵێكی سوره و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه شه‌رعیه‌تی ته‌واوی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه. داواكارین:
1) په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێبدا بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كه.
2) لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكبهێنرێ له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان كردوه، بۆ لێپێچینه‌وه له خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس له هه‌ردو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر كه نه‌یانتوانیوه باره‌گای حیزب و هێزه سیاسییه‌كان بپارێزن.
3) لێپێچینه‌وه و دادگاییكردنی هه‌مو ئه‌و به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منی و فه‌رماندانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به تاوانی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیان و كه‌مته‌رخه‌مییان نواندوه له پاراستنی باره‌گای حیزب و هێزه سیاسییه‌كان له هه‌ردو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك.
4) گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی جوڵه‌یان پێكراوه به‌ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ باره‌گاكانیان. ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانده و هێزه‌كانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كان (پێشمه‌رگه، ئاسایش، زێره‌ڤانی) كه هیچ فه‌رمانێك به ته‌قه‌كردن و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران و باره‌گا حزبییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی توندرین سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
هه‌ولێر 18/ 2/ 2011
وێنه‌یه‌ك بۆ/
- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پهرلهمانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
- سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆماری عیراق
- رێكخراوه‌كانی چاودێریكردنی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی
- نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق (یونامی)
- سهفارهتو كونسوڵگه‌رییه‌كان له به‌غداو هه‌ولێر.