Print
 بۆ پشتیوانیكردن له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، كۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی‌ فراوان له‌به‌رده‌م گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌
Saturday, February 19, 2011

(سبه‌ی‌):
پاش ئه‌وه‌ی‌ دوێنێ‌ (پێنجشه‌ممه‌) له‌ شاری‌ هه‌ولێر و له‌ قه‌زای‌ سۆران باره‌گاكانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌لایه‌ن پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ سوتێنران، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاوڵاتیانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان هاتنه‌ به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ فراوانیان رێكخست.
له‌میانی‌ به‌رده‌وامبونی‌ كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ پێشوازیكردن له‌ گۆڕانخوازان هاته‌ ناو ئاپۆڕه‌ی‌ جه‌ماوه‌ریی‌ خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ و پێشوازی‌ لێكردن.
گۆڕانخوازان بڕیاریانداوه‌ تاوه‌كو ماوه‌یه‌كی‌ دورودرێژ له‌به‌رده‌م مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌ گردی‌ زه‌رگه‌ته‌ بمێننه‌وه‌ تاوه‌كو هیچ هێًزێك نه‌توانێت ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان.


Sbeiy.com © 2007