|
ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان ره‌ت ده‌كاته‌وه |
Saturday, February 19, 2011 |
(سبه‌ی):
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هه‌واڵانه ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له دانیشتنی گۆڕان و یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن.
ژوری رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له چه‌ند ماڵپه‌ڕێكدا بڵاوكراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه له ئێستادا یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان له دانیشتن و گفتوگۆدان سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی دوێنێی شاری سلێمانی، دوره له راستییه و هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تێدا نیه.
وتیشی: ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌ئارادا بێت، ئه‌وا ئێمه له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین. |
|
|