|
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی: به‌رامبه‌ر روداوه خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی و کوژرانی (رێژوان) بێده‌نگ نابین |
Saturday, February 19, 2011 |
(سبه‌ی):
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی له خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییدا داوای به‌سزا گه‌یاندنی بکوژانی (رێژوان) ده‌که‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) زیاتر له هه‌زار خوێندکار له نێو زانکۆی سلێمانیدا کۆبونه‌وه‌و خۆپیشاندانێکیان ئه‌نجامداو به چه‌ندین دروشمی (بێده‌نگ.. نابین، نا بۆ خوێن رشتن، ده‌سه‌ڵات به ئاگا وه‌ره‌وه) ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا.
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ته‌ئکید ده‌که‌نه‌وه، که هه‌رگیز به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه، هه‌روه‌ها بێده‌نگ نابن و به‌رده‌وامیش ده‌بن له ده‌ربڕینی ناڕه‌زاییه‌کانیان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌رامبه‌ر کوژرانی رێژوان و برینداربونی ده‌یان که‌سی دیکه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌کیشدا خوێندکاران چه‌ند داواکارییه‌کیان خستوه‌ته‌ڕو، له‌وانه ده‌ستبه‌جێ ئه‌و هێزانه‌ی له‌لایه‌ن حیزبه‌وه هێنراونه‌ته سلێمانی ترس و دڵه‌ڕاوکێیان لای خه‌ڵک دروستکردوه، بکشێنرێنه‌وه، دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران کردوه.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌دا خوێندکاران داوایان کردوه، بکوژانی رێژوان به‌سزا بگه‌یه‌نرێن، له‌هه‌مانکاتدا داواش ده‌که‌ن که مه‌سعود بارزانی به‌ناوی سه‌رۆکی پارتییه‌وه داوای لێبوردن له‌خه‌ڵکی شاری سلێمانی بکات.
جێی ئاماژه‌یه، لهروداوهکهی (پێنجشه‌ممه)ی رابوردوی سلێمانی و به‌هۆی به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا، گه‌نجێک کوژراو 57 که‌سی دیکه‌ش برینداربون.
فۆتۆ: بێستون محه‌مه‌د
|
|
|