Print
 ره‌وه‌ندی کوردی له‌ نه‌رویج، به‌رامبه‌ر روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی سلێمانی هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن
Saturday, February 19, 2011

(سبه‌ی):
ره‌وه‌ندی کوردی له‌ وڵاتی نه‌رویج ئیدانه‌ی روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی شاری سلێمانی ده‌کات و داوای کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌و وڵاته‌ ده‌کرێت.
له‌ بانگه‌وازێکدا که‌ وێنه‌یه‌کی بۆ (سبه‌ی) نێردراوه‌، ره‌وه‌ندی کوردی له‌نه‌رویج داوا له‌کوردانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات بۆ کۆبونه‌وه‌یه‌کی کراوه‌و فراوان، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌ داخوازییه‌‌کانی جه‌ماوه‌ری کوردستان‌و مه‌حکومکردنی تاوانه‌ ‌ دڵته‌زێنه‌که‌ی شـاری سلێمانی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌وه‌ندی کوردی داوا له‌سه‌رجه‌م کوردستانیان‌و پارت‌و رێکخراوه‌کان ده‌کات، که‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ بکه‌ن.

کات و شوێن:
رۆژی یه‌کشه‌ممه‌، رێکه‌وتی 2011.1.20 ، سه‌عات 02:00ی پاشنیوه‌ڕۆ
ناونیشان
SOS Rasisme
Pilestredet 29 A
0166 Oslo
بۆ زانیاری زیاتر، تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ژمارانه‌وه‌:
45090404              93675655                 45813837    

Sbeiy.com © 2007