(سبه‌ی):
ێدك] رێكخراوی كوردی له وڵاتی هۆڵه‌ندا نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به روداوه‌كانی 17ی شوبات ده‌ربڕیوه‌و له چوار خاڵیشدا داوای لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌و دادگاییكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یان كردوه كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردوه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌ی ئه‌و 3 رێكخراوه:
روداوه‌كانی 17/ 2/ 2011ی شاری سلێمانی و پارێزگای هه‌ولێر، ته‌قه‌كردن و كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خۆپیشانده‌ران له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، سوتاندنی هه‌ردو باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری هه‌ولێر و قه‌زای سۆران به‌به‌رچاوی داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیسه‌وه، له‌شكركێشی و جوڵاندنی هێز به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له ململانێی سیاسیی ناوخۆدا ودوبارهکردنهوهی هه‌مان ره‌فتاری ناشاراستانهی هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵات له رۆژی 19/2/2011 له به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران له سلێمانی وبریندارکردنی ژماره‌یه‌ک لێیان زنجیره‌یه‌ك په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسیدارن كه هه‌مومان ده‌خه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیه‌كی مێژوییه‌وه.
ئێمه، ژماره‌یه‌ک ڕێکخراوی ره‌وه‌ندی کوردی له هۆڵه‌ندا له كاتێكدا به‌كارهێنانی توندوتیژی له هه‌ر خۆپیشاندێنکدا ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه، له‌هه‌مان كاتدا زۆر به توندی ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی حیزبه‌وه ده‌که‌ین، له‌ژیر هه‌ر پاساوێكدا بێت.
ئه‌م جۆره ره‌فتاره تاوانه و دژه به یاسا نێوده‌ڵه‌تیه‌کان وده‌چێته خانه‌ی تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی وده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتی ببنه‌وه له ئاستی هه‌رێم وعێڕاق وته‌نانه‌ت لای دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوان.
خوێنی هاوڵاتیانی كوردستان هێڵێكی سوره و به‌زاندنی ئه‌و هێڵه شه‌رعیه‌تی ته‌واوی داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئێمه له کاتێکدا پێشوازی له هه‌مو هه‌وڵ وکۆششێک بۆ هێورکردنه‌وه وئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ده‌که‌ین، له‌هه‌مان کاتیش‌دا پشتگیری داواكاریه‌کانی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌که‌ین که بریتین له:
1- په‌رله‌مانی كوردستان به‌زوترین کات كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی گرێبدا بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كه.
2- لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پێكبهێنرێ له سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه و سزادانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ته‌قه‌یان له هاوڵاتیان كردوه، بۆ لێپێچینه‌وه له خه‌مساردی و كه‌مته‌رخه‌می داموده‌زگاكانی ئاسایش و پۆلیس له هه‌ردو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر كه نه‌یانتوانیوه باره‌گای حیزب و هێزه سیاسییه‌كان بپارێزن.
3- لێپێچینه‌وه و دادگاییكردنی هه‌مو ئه‌و به‌رپرسه ئیداری و ئه‌منی و فه‌رماندارانه‌ی كه تۆمه‌تبارن به تاوانی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتیان و كه‌مته‌رخه‌مییان نواندوه له پاراستنی باره‌گای حیزب و هێزه سیاسییه‌كان له هه‌ر سێ پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك.
4- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و هێزانه‌ی جوڵه‌یان پێكراوه به‌ئاراسته‌ی پارێزگای سلێمانی بۆ باره‌گاكانیان. ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانده و هێزه‌كانی سه‌ر به هێزه چه‌كداره‌كان (پێشمه‌رگه، ئاسایش، زێره‌ڤانی) كه هیچ فه‌رمانێك به ته‌قه‌كردن و په‌لاماردانی خۆپیشانده‌ران و باره‌گا حزبییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی توندرین سزای یاسایی ده‌بنه‌وه.
مه‌ڵبه‌ندی که‌ڵتوری کورد له لاهای
کۆمه‌ڵه‌ی کورد له دێڵفت
رێکخراوی دۆستایه‌تی کورد- هۆڵه‌ندا
رێکخراوی هاریکاری له هۆڵه‌ندا بۆ دیموکراتیزه‌کردنی کوردستان
سندوقی منداڵانی شه‌هیدانی کوردستانی باشور