Print
 وه‌ك رێزلێنان و وه‌فا، له‌ ته‌ق ته‌ق منداڵێك به‌ناوی‌ شه‌هید (رێژوان)ه‌وه‌ ناونرا
Sunday, February 20, 2011
(سبه‌ی‌):
له‌ ته‌ق ته‌ق دو مامۆستا منداڵه‌كه‌یان ناونا رێژوان، هاوكات حێزانه‌كه‌ی‌ رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وه‌ وه‌ك وه‌فایه‌كه‌ بۆ خوێنی‌ شه‌هید رێژوان و رێز و هاوخه‌مییه‌كیشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ خۆڕاگره‌كه‌ی‌.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ رێژوانی‌ ته‌مه‌ن 15 ساڵ له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی‌ لقی‌ 4ی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ شه‌هیدكرا، ئه‌مڕۆ له‌ ته‌ق ته‌ق دو مامۆستا(هۆشه‌نگ ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ئه‌مین -و- ژیان فه‌رهاد) منداڵه‌كه‌ی‌ خۆیان ناونا رێژوان.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا پێشڕه‌و ئه‌حمه‌د (ناسراوه‌ به‌ پێشڕه‌و بابه‌شێخ) به‌ سبه‌ی‌ راگه‌یاند: كه‌ ئه‌م برازایه‌مان هاته‌ دنیاوه‌ خێزانه‌كه‌مان بیرمان له‌وه‌كردوه‌ كه‌ به‌ناوی‌ شه‌هید رێژوانی‌ جوانه‌مه‌رگه‌وه‌ ناوی‌ بنێین.
وتیشی‌: ناونانی‌ برازاكه‌م به‌ناوی‌ رێژوانه‌وه‌، وه‌ك وه‌فایه‌كه‌ بۆ خوێنی‌ شه‌هید رێژوان و رێز و هاوخه‌مییه‌كیشه‌ بۆ بنه‌ماڵه‌ خۆڕاگره‌كه‌ی‌.
Sbeiy.com © 2007