Print
 رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌شاری سلێمانی گیراوه‌ته‌ به‌رو سه‌رجه‌م هێزه‌کان بڵاوکراونه‌ته‌وه‌
Sunday, February 20, 2011

(سبه‌ی):
پاش روداوه‌ خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانی و کوژران و برینداربونی ده‌یان که‌سی مه‌ده‌نی، له‌ئێستاداو ماوه‌ی چوار رۆژه‌ رێوشوێنی ئه‌منی توند له‌شاری سلێمانی گیراوه‌ته‌ به‌ر.
له‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌کشه‌ممه‌)ه‌شه‌وه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌ له‌زۆربه‌ی ناوچه‌کانی شاری سلێمانی و ده‌روروبه‌ری و هه‌روه‌ها باره‌گا حکومی و حیزبییه‌کان چڕترکراونه‌ته‌وه‌.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کانی (سبه‌ی)، هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکان له‌ناو شاردا بڵاوکرانه‌ته‌وه‌، هاوکات به‌شێکی شه‌قامه‌ سه‌ره‌کییه‌کان گیراون.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ دوێنێ (شه‌ممه‌) بۆ جاری دوه‌م هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو له‌گرنگرتین داواکارییه‌کانیان، کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی زێره‌ڤانی سه‌ر به‌ پارتییه‌ که‌ ماوه‌ی 3 رۆژه‌ له‌ شاری هه‌ولێره‌وه‌ هێنراونه‌ته‌ سلێمانی.

Sbeiy.com © 2007