كاوه حه‌سه‌ن
جه‌نابی سه‌رۆک، ئاشکرایه تۆش یه‌کێکی له سه‌رۆکه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لێ بۆ دیاریکردنی مه‌قامی فه‌خامه‌تتان ئه‌گه‌ر که‌مێک له رۆژهه‌ڵات دورکه‌وینه‌وه و چاوێک به‌و پێشمه‌رج و کارێکتهرانهدا بخشێنین که پێویسته له سه‌رۆکه‌کاندا بونیان هه‌بێت، تۆ ده‌بێت هه‌ر ئێستا واز له‌و پۆسته بهێنیت.، یه‌کێک لهپێشمهرجهکانی سه‌رۆک بون "فه‌خامه‌تی سه‌رۆك" له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیدا ئه‌وه‌یه که سه‌رۆک پێویسته به یه‌کچاو ته‌ماشای هاوڵاتییان بکات، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌رکی سه‌رۆکه که له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کی باوکانه‌دا مه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوڵاتییان و هاونیشتمانیانی خۆیدا بکات، یانی له‌لایه‌ک پارێزه‌ر و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی به‌رژوه‌ندی رۆڵهکانێتی، له‌لایه‌کی تریشه‌وه پارێزه‌ری مافه‌کانیانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوانیاندا، که‌چی سه‌رۆک له‌سایه‌ی حیزب و حکومه‌ته‌که‌ی تۆ له هه‌رێمه‌که‌ی ئێمه‌دا سه‌ره‌تاییترین مافه‌کانی هاوڵاتی پێشێل کراون، بۆ نمونه، ده‌بینین له‌هه‌رێمی کوردستاندا مه‌قامی کوڕه‌کانی تۆی سه‌رۆک له هی خودا که‌متر نییه، ئه‌وان کاتێک به‌سه‌ر لاڕێیهکدا تێدهپهڕهن ئیتر گشت جوڵه‌کان ده‌بیت بوه‌ستن. سه‌رۆک ئێوه خه‌ریکه خۆتان ده‌که‌ن به ئایه‌ته‌کانی نێو له‌په‌ڕه‌ی په‌رتوکه ئاینیه‌کان، که‌س بۆی نییه ره‌خنه‌یه‌کتان لێبگرێت، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێکیش شتێک بڵێت ئه‌وه به‌ده‌ردی (رێژوانهکانیان) ده‌به‌ن، ئاخر سه‌رۆک ئێوه که‌ی واز له‌و غرور و بیره تهسکهتان ده‌هێنن که بۆ زیاتر له بیست ساڵه نه‌ته‌وه‌یه‌کتان گیرۆده کردوه پێیه‌وه و بێجگه له خوێن رشتن و گه‌نده‌ڵترین مۆدێلی حکومڕانی دیاریه‌کی ترتان پێشکه‌ش به‌خه‌ڵک نه‌کردوه.
جه‌نابی سه‌رۆک، ئێو تاکو که‌ی دیواری نێوان خۆتان و هاوڵاتییانی کوردستان نابینن که رۆژ له‌دوای رۆژ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه، ئاخر بۆ ده‌بێت کوڕه‌کانی تۆ نهپێویستیان به خۆپیشاندانکردن بێت و نه له‌هیچ گونجێکی ئه‌و وڵاته‌دا له گوڵ کاڵتریان پێ نهوتریت، به‌ڵام کاتێک خه‌ڵکی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت یه‌کسه‌ر به گوله وه‌ڵامی بدرێته‌وه، جه‌نابی سه‌رۆک تۆ بێنه پێشچاوی خۆت که ئه‌گه‌ر رێژوان کوڕی تۆ بوایه به ده‌ستی پارتێکی! سیاسی شه‌هید بکرابایه، ده‌بێت چت بکردابایه، ئاخر سه‌رۆک بۆ تێفکره، کوڕه‌کانی تۆ بۆیه وه‌ک رێژوان بێ ئۆقره نین، چونکه ئه‌وان له بیست ساڵی رابردودا بۆ یه‌ک چرکه چییه بێ کاره‌با نه‌بون، کوڕه‌کانی تۆ بۆیه هه‌مان چاره‌نوسی رێژوان چاوه‌ڕوانیان ناکات، چونکه ئه‌وان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دو خانه‌واده‌یه نین که سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌کرێت، سه‌رۆک رۆژ نییه بابه‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م بێحورمهتیکردنانه نه‌نوسرێت، به‌ڵام پێ ده‌چێت زمانی نوسینه‌کان، هێنده جیاواز بن له توانای تێگه‌یشتنه‌کانی ئێوه‌دا نه‌بێت.
سه‌رۆک ئاگاداری ئه‌وه‌یت که خه‌ڵک له مسر چی‌یان به رژێمه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک کرد، خه‌ڵکی چی‌یان به زه‌ین و بن عابیده‌کان کرد له تونس، له‌گشت ئه‌مانه‌ش گرنگ تر، سه‌رۆک تۆ چاک ده‌زانیت گوناهی تۆ ئه‌وه‌یه که سه‌رۆکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی که راوی هارترین و دڕنده‌ترین ده‌سه‌ڵاتی نا له ناوچه‌که‌دا، بۆیه گرنگه دان به‌وه‌دا بنێیت که توڕه‌بونه‌کانی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که چیتر ته‌حه‌مولی سات و سه‌ودا سیاسی و ئابوریه‌کانی ئێوه ناکه‌ن، چیتر ناتوانن ئه‌وه قبوڵ بکه‌ن که ئێوه له ماڵ و ته‌لاری درهخشاندا ژیان بکه‌ن و ئه‌وانیش لهچواڕوانی دور و درێژدا بن بۆ دامه‌زراندنیان له پیشه‌یه‌ک.
سه‌رۆک دڵنیام باش له‌وه حاڵیت که کاتێک ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ده‌ستی سور ده‌بێت به‌خوێنی هاوڵاتییانی خۆی، ئیتر هاوڵاتی خاوه‌نی گشت جۆره مافێکه بۆ دیاریکردنی چاره‌نوستان، بۆیه سه‌رۆک زۆر گرنگه ملکه‌چی داواکاریه‌کانی هاوڵاتییان بن و ئامۆژگاری هاوه‌ڵه‌کانت بکه‌یت که ده‌ست له‌هه‌ڕه‌شه‌کردن و چاوسورکردنه‌وه هه‌ڵبگرن، سه‌رۆک پێویسته بزانیت که په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا په‌یوه‌ندی دو عه‌شیره‌ت نییه، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵک ناکه‌ن و ناڵێن "له‌که‌سمان قبوڵ نه‌کردوه و له که‌سیشی قبوڵ ناکه‌ین" جه‌نابی سه‌رۆک، زمانی ده‌سه‌ڵات پێویسته زمانی ئاشتی و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان و وه‌ڵامدانه‌وه بێت به‌داخوازییه‌کانی خه‌ڵک، نه‌وه‌ک ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شانه، سه‌رۆک ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قیینه‌ی خه‌ڵک بکات هیچ کات پێویستی به‌و جۆره ئاخاوتن و به‌یانانه نییه که ئێوهومانان له شاشه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییهکانتانهوه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. بۆیه له‌بری ئه‌م جۆره ره‌فتارانه، هیچ شوره‌ی نییه که دان به‌وه‌دا بنێن که ئێوه (پارتی و یه‌کێتی) له ماوه‌ی 21 دانه ساڵدا نه‌تانتوانی گرفته‌کانی خه‌ڵک که‌م بکه‌نه‌وه، نه‌تانتوانی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت بنیات بنێن، نه‌تانتوانی پرسی خه‌ڵکی کوردستان له ریفراندۆمێکی ئازاد‌دا به‌شوێنی خۆی بگه‌یه‌نن. ئێوه سه‌رکه‌وتو نه‌بون له‌وه‌ی که چه‌کداره‌کانی خۆتان له‌ده‌مارگیری حیزبایه‌تی داماڵن و که‌مێک وانه‌کانی فه‌رهه‌نگی دیموکراسیان فێربکه‌ن، تاکو ده‌ستیان سور نه‌بێت به خوێنی هاوڵاتیان، سه‌رۆک ئێوه و ئه‌و کۆمه‌ڵه "پایرهتهی" که دواتان که‌وتون باشتره له‌بری کوشتنی رێژوانه‌کان، له‌بری رفاندنی ده‌نگه ناڕازیه‌کان، له‌بری هه‌ڵبژاردنی خوێن، شکست و فاشل بونی خۆتان به‌یان بکه‌ن و له کۆڵی خه‌ڵکی کوردستان ببنه‌وه، سه‌رۆک دڵنیابه ئه‌م رفتارانه‌ی پارته‌که‌ت و هاوپه‌یمانه‌کانت خه‌ڵکی کوردستان زیاتر هانده‌ده‌ن که به‌هه‌ر نرخێک بێت چاره‌نوسی ئێوه و خۆشیان وه‌ک میسری و تونسییه‌کان دیاری بکه‌ن.